له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌ى جه‌ماوه‌رى بۆ لیستى 110ى پارتى و كاندیده‌كانى به‌رێوه‌چوو
له ده‌ستپێكى ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى گووتارێكى بۆ پاڵشتیكردن له لیستى 110ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و كاندیده‌كانى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، سه‌ركه‌وتنى دیموكراسسیه و هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنى زیاتر و چه‌سپاندنى دیموكراسیه‌ته له هه‌رێمى كوردستان دا ، داواشى كرد كه ته‌واوى خه‌ڵكى به‌ره‌و سه‌ندووقه‌كانى ده‌نگدانه‌وه بچن و ده‌نگ به لیستى 110ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و كاندیده‌كانى بده‌ن.
له به‌شێكى دیكه‌ى گووته‌كانیدا، به‌رێز مه‌سروور بارزانى ئاماژه‌ى به پێشڤه‌چوونى كوردستان ، له هه‌موو رووێكه‌وه كرد رایگه‌یاند كه ئێستا كوردستان نموونه و ئه‌زموونێكى گه‌شه‌سه‌ندووه نه‌وه‌ك ته‌نها له عێراق و ناوچه‌كه‌دا به‌ڵكو له سه‌ر ئاستى جیهان و بۆیه شانازى پێوه‌ده‌كه‌ین، هاوكات به‌رێز مه‌سرور بارزانى راشیگه‌یاند كه داواى لێبوردن له‌و ناوچانه ده‌كه‌ین كه نه‌مانتوانى سه‌ردانیان بكه‌ین و راشیگه‌یاند كه په‌یامى پارتى بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانه و داواشى كرد كه لیستى 110ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ڵبژێرن، له درێژه‌ى قسه‌كانیدا، مه‌سروور بارزانى ئاماژه‌ى به به‌هێزى پێگه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرد و له‌و روه‌شه‌وه رایگه‌یاند كه به هه‌زاران خه‌ڵك په‌یوه‌ندیان به ریزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه كردووه و ده‌یانه‌وێت له سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كه‌ى پارتى دا به‌شدار ببن.
