له‌ڕۆژى ده‌نگداندا سه‌رجه‌م فرۆكه‌خانه‌کان و ڕێگاکانی نێوان شاره‌کان هاتووچۆى تێدا قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت
له‌باره‌ى چۆنیه‌تى ده‌نگدانى تایبه‌ت له كوردستان عبدوڵا خه‌یلانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پۆلیسى هه‌رێم گوتى :\" له‌لایه‌ن ئێمه‌وه هێزه‌كانى پۆلیس ئاگادار كراونه‌ته‌وه، له ڕۆژى 18ى مانگ تا 22ى ئه‌م مانگه هێزه‌كانى ناوخۆ له ئاماده باشى ده‌بن بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تى ناو شاره‌كانى كوردستان له كاتێكدا هه‌ر پارێزگایه‌ك نه‌خشته‌ى ئه‌منى تایبه‌تى خۆى هه‌یه\"".
ده‌رباره‌ى شێوه‌ى ده‌نگدان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو سه‌رجه‌م هێزه‌كان شوێنى ده‌نگدانیان بۆ دیارى كراوه بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌کی سه‌ركه‌وتوو هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڕێوه بچێت، ئه‌مه له كاتێكدایه به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیس و كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕێكخستنى كاره‌كان ئه‌نجام داوه دواتر له ڕێکه‌وتی5/9/2013 له وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌یانێك ده‌رچووه بۆ پابه‌ند بوون به پاراستنی ئه‌منیه‌تى هه‌ڵبژاردن.
گوتیشى :\"" له ڕۆژى ده‌نگداندا فرۆکه‌خانه‌کان و سنوورى نێوان شاره‌كان و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق داده‌خرێت، که ئه‌م پلانه له شه‌وى 20 له‌سه‌ر 21 له کاتژمێر12ى شه‌وه‌وه بۆ ماوه‌ى 24 کاتژمێر تا شه‌وى 21 له‌سه‌ر 22 به‌رده‌وامى ده‌بێت ، به‌ڵام له ناو شاره‌کاندا هاتۆچۆکردنی هاوڵاتیان به ئوتۆمبێل قه‌ده‌غه نه‌کراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له نێوان وه‌زیرى ناوخۆ و سه‌رۆكى كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجام دراوه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه كراوه كه 192 ڕێكخراوى ناوخۆی وبیانی به‌شداری چاودێرى كردنى پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن و هه‌ندێكیان گه‌یشتوونه‌ته کوردستان و هه‌ندێكیشان پێش 21ی مانگ ده‌گه‌نه هه‌رێم و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌کانیان بۆ دابین کراوه و له كاتى پێویست ده‌توانن سه‌ردانى بنكه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن ."
