ئورسام: یه‌كه‌م بوونی پارتی مسۆگه‌ره
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی ره‌سیم ناوه‌ندی ئورسام بڵاویكردووه‌ته‌وه كه شاندی پسپۆڕانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ناوه‌ندی ئورسام دوای سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن راپۆرتێكیان ئاماده كردووه و ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه پارتی دیموكراتی كوردستان به پێچه‌وانه‌ی پارته‌كانی دیكه زۆر به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه و دیموكراتییانه ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی پرۆپاگه‌نده كردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و راپۆرته‌دا پسپۆڕانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئورسام ئاماژه‌یان به چاوپێكه‌وتنه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كردووه و نووسیویانه: له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ دانیشتوانی هه‌ر سێ پارێزگای دهۆك، هه‌ولێر و سلێمانیدا بۆمان روون بوویه‌وه كه یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی کوردستان پارتی دیموكراتی كوردستانه و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پارته‌ش مسۆگه‌ر كراوه.
