وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف : حاجیانی کوردستان سه‌رجه‌میان به‌شدارى پرۆسه‌ی ده‌نگدانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ن
ده‌رباره‌ى بڕیارى به‌شدراى كردنى حاجیانى كوردستان له پرۆسه‌ی ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له لێدوانێكدا بۆKDP.info گوتى: به‌پێى خشته‌ى گه‌شتى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق كه بۆ حاجیانى هه‌رێمى كوردستانى دانرابوو، بڕیار وابوو ئه‌مرۆ 18/9/2013 حاجیانى هه‌رێمى كوردستان گه‌شتیان بكردایه، به‌ڵام ئه‌و كاته 1000 حاجى کورد مافى ده‌نگدانى ده‌فه‌وتا، چونكه پێش واده‌ی ده‌نگدان گه‌شتیان ده‌كرد.
گوتیشى: ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى حاجیانى عێراق و وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه هه‌وڵی ته‌واومان دا بۆ دواخستنی گه‌شتی حاجیان بۆ ڕۆژێك دواى هه‌ڵبژاردن، واته 22ی ئه‌م مانگه، به‌وه‌ش حاجیانى هه‌رێم له 22 ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست به گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ وڵاتی سعودیه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو :\" هه‌موو حاجیان ده‌رمان وپێداویستى ته‌ندوستیان پێدراوه وله هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانیه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ژمارى حاجیانى كوردستان 3720 حاجی بوو، به‌ڵام یه‌كێك له‌و حاجیانه كۆچى دواى كردووه و‌ئێستا 3719 كه‌س ده‌چنه وڵاتی سعودیه بۆ به‌جێ گه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ."
