17ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- له پرێس كۆنفرانسێكدا سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن له عیراق و شاندێكى یاوه‌رى له ئۆفیسى دهۆكى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن باسى ئاماده‌كارى كۆمسیۆنى بۆ به‌رێوبردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرد‌و رایگه‌یاند كه هه‌ر سێ رۆژجارێك راپۆرتێك له كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و تاكو ئێستاش سه‌دوپه‌نجاو حه‌وت پێشلێكارى تۆماركراوه له‌سه‌ر گشت لایه‌نه سیاسیه‌كان و زۆربه‌شیان به‌هۆى هه‌ڵواسینى پۆسته‌ر و لافیته به‌شیوێنه گشتیه‌كانه‌وه بووه و هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه سه‌دوحه‌فتاو چوار چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى رێكخراوه‌كانى ئێن جى ئۆو ده‌زگا راگه‌یاندنه بیانیه‌كان چاودێرى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات.