به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی ئاهه‌نگێك بۆ پشتیوانی كردنی لیستی 110ی (پ.د.ك) و كاندیده‌كان له سۆران به‌رێوه‌چوو +++ وتاری نێچیرڤانی بارزانی
سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه به خوێندنى سرودى نیشتمانى ئه‌ى ره‌قیب ده‌ستى پێكرد , دواتر دكتۆر عه‌لى ته‌ته‌ر به‌رپرسى لقى 10ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان په‌یڤى به‌خێرهێنانى پێشكه‌ش كرد و به جه‌ماوه‌رى ئاماده‌بووى مه‌راسیمه‌كه به‌خێرهاتنى نێچیرڤان بارزانى كرد , دواتر به‌رپرسى لقى 10 باسى له خه‌بات و قوربانیدانى خه‌ڵكى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ى له مێژووى بزاڤى رزگاریخوازى گه‌لى كوردستان كرد.
دواتر كاندیده‌كانى لیستى 110ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به ئاماده‌بووان ناسێندران، پاشان نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و تیادا باسى له خه‌بات و قوربانیدانى خه‌ڵكى ئه‌و ده‌ڤه‌ره كرد و داستانه‌كانی چیاكانى هه‌ندرێن و زۆزك و گه‌روى ئومه‌رئاغا و چیاكانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به بیری ئاماده‌بوویانی هێنایه‌وه، هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه ماوه‌یه‌كه سه‌ردانى ئه‌و شاره‌ى نه‌كردووه، به‌ڵام شانازى به‌وه كرد كه ئه‌مرۆ به چاوى خۆى ده‌بینێت شارى سۆران گۆرانێكى گه‌وره به سه‌ر رووخسارى داهاتووه.
دواتر نێچیرڤان بارزانى باسى له پرۆسه‌ى دیموكراسى له كوردستان كرد و ئه‌و هه‌نگاوه‌شى بۆ ده‌ستپێشخه‌رى سه‌رۆك بارزانى گه‌رانده‌وه كه له دواى راپه‌رین داواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى له كوردستان كرد، هه‌روه‌ها باسى له گرنگى هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانى كوردستان كرد و داواى كرد كه دۆست و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى كرد به‌شدارى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و كار بۆ سه‌ركه‌وتنى لیستى 110ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بكه‌ن و ئه‌وه بسه‌لمێنن كه پارتى پێشڕه‌وه و پارتى زۆرینه‌ى خه‌ڵكى كوردستانه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه پارتى سه‌ربه‌رزه كه كرداره‌كانى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ن كه به خه‌ڵكى كوردستانى داوه.
له به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كانیدا نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌و كه‌شه ئارامه كرد كه له سه‌ر ده‌ستى داموده‌زگاكانى ئه‌منیه‌وه هاتونه‌دى، هه‌روه‌ها له به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كانیدا نێچیرڤان بارزانى رایگه‌یاند كه دواى سه‌ركه‌وتنى لیستى 110 به كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ى گرنگ سه‌ردانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌كاته‌وه.
له كۆتایى وته‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانى داواى له دۆست و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى كرد كه ده‌نگ به لیستى 110ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بده‌ن و ئه‌و ده‌نگدانه‌شى به وه‌فادارى به رێبازى بارزانى نه‌مر و ئایینده‌یه‌كى گه‌شتر بۆ هاووڵاتیانى كوردستان گه‌رانده‌وه، دواتریش به پێشكه‌شكردنی چه‌ند گۆرانیه‌ك ئاهه‌نگه‌كه به‌رده‌وام بوو.
