22ی ئەیلوول پشووی فەرمیە

22ی ئەیلوول پشووی فەرمیە
16ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم لێدوانەی راگەیاند:

وەك ئاگادارین لە سەرجەمشار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 21ی ئەیلوول هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت ، وێڕای پیرۆزباییمان لە گەلی كوردستان هیوادارین هەموولایەك كار بۆ سەرخستنی پرۆسەكە بكەن و پابەندی رێنماییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بن، بەم بۆنەیەشەوە بە هاوڵاتیانی ئازیزی هەرێمی كوردستانیش رادەگەیەنین رۆژی یەكشەممە 22ی ئەیلوول پشووی فەرمیە.

سەفین دزەیی

گوتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
Top