به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له شارى دهۆك ئاهه‌نگێك بۆ پشتیوانی لیستی 110ی (پ.د.ك) و كاندیده‌كانی به‌رێوه‌چوو
له ده‌ستپێكى ئاهه‌نگه‌دا عه‌بدولخالق بابیرى به‌رپرسى لقى 1ى پارتى گووتارێكى پێشكه‌شكرد و وێرای به‌خێرهێنانی سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند لیستى 110ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، لیستى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و لیستى شۆرشى ئه‌یلول و گوڵان و لیستى داستانه مه‌زنه‌كان و دیموكراسیه و هاوكات لیستى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى و پشتگیریكردن له كوردانى رۆژئاوایه.
پاشان سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى گووتارێكى به‌و بۆنه‌وه پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند كه شارى دهۆك رۆژ به رۆژ جوانتر و گه‌شه‌سه‌ندوتر ده‌بێت و شارى دهۆك لانكه‌ى شۆرش و به‌رخودانه و راشیگه‌یاند كه خه‌ڵكى دهۆك خه‌ڵكێكى پارتى په‌روه‌رن و جه‌ماوه‌رێكى خاوه‌ن په‌یمان و وه‌فادارن.
له به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا، سه‌رۆك بارزانى، رایگه‌یاند كه شۆرشى ئه‌یلول، مرۆڤ و ئیراده‌یه‌كى نوێی‌ى دروست كرد و خه‌باتى دوور و درێژمان له به‌رده‌م دا ماوه و پێویسته درێژه‌ى پێبده‌ین.
هه‌ر له درێژه‌ى قسه‌كانیدا، سه‌رۆك بارزانى رایگه‌یاند كه شارى دهۆك شارى پێكه‌وه‌ژیانه و پێكه‌وه‌ژیانیش له‌و پارێزگایه‌دا، ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره‌یه و ده‌بێت بپارێزرێت و هاوكات داواشى له لایه‌نگران و هه‌وادرانى پارتى كرد كه به جۆش و خرۆشه‌وه له رۆژى 21ى 9 دا به‌ره‌و سه‌ندووقى ده‌نگدان به‌رێبكه‌ون و گووتیشى پێویست ناكات، كه بڵێم ده‌نگ به چ لیستێك بده‌ن، چونكه خۆتان ده‌زانن.
سه‌باره‌ت به ره‌وشى عێراق و ناوچه‌كه‌ش، سه‌رۆك بارزانى رایگه‌یاند كه له‌عێراق دا ده‌ستوورێك هه‌یه كه پێویسته ته‌واوى كێشه‌كان له رێگه‌ى ئه‌و ده‌ستووره‌وه چاره‌سه‌ربكرێت.
له‌باره‌ی مادده‌ی 140یش سه‌رۆك بارزانی دووپاتیكرده‌وه كه ده‌بێ ئه‌و مادده‌یه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق دا جێبه‌جێ بكرێت .
له‌باره‌ی ره‌وشی كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش سه‌رۆك جه‌ختی له سه‌ر پاڵپشتیكردنیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزه‌كه‌یان به رێگه‌ی ئاشتی و دیموكراسی كرده‌وه ؛ له‌باره‌ی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستانیش سه‌رۆك بارزانی دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌وان برا و خوشكی ئێمه‌ن و ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاری و پشتیوانییه‌كیانین و داوایان لێده‌كه‌ین كه تا ناچار نه‌بن شوێنی خۆیان به‌جێ نه‌هێڵن تا له ته‌عریبكردن به دوور بێت، هاوكات ئاماده‌ییشی بۆ هه‌موو هاوكارییه‌كی رۆژئاوا دووپاتكرده‌وه كه به مه‌رجێك سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كانی رۆژئاوا پێكه‌وه‌بن و ته‌نها لایه‌نێك خۆی فه‌رز نه‌كات.
