تورك و كورد ده‌توانن پلانه‌كانی دژی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی دیاربه‌كر خه‌به‌ر بڵاویكرده‌وه كه سه‌باره‌ت به بارودۆخی توركیا و گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌قفی هاوكاری مرۆیی توركیا راپۆرتێكی ئاماده كردووه و له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه به پلان و یارییه‌كانی هێزه جیهانییه‌كان له سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و راپۆرته‌دا هاتووه: هێزه جیهانییه‌كان پلان و یاری زۆر مه‌ترسیداریان بۆ ناوچه‌كه ئاماده كردووه و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م پلانانه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ ناوچه‌كه رووبه‌رووی ئاژاوه‌یه‌كی خوێناوی بكه‌نه‌وه.
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه كورد و تورك دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كه‌ی ئه‌م پلانانه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو پێكهاته‌یه بتوانن یه‌كێتییه‌ك دابمه‌زرێنن و ببنه هاوپه‌یمانی یه‌كتر ئه‌وا هه‌ر هه‌مووی ئه‌و پلانانه پووچه‌ڵ ده‌كرنه‌وه.
