ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كۆمارى كۆریا تاوانى جینۆسایدى دژ به گه‌لى كورد، به توندى ئیدانه و مه‌حكوم كرد
زاگرۆس ئه‌حمه‌د كه‌مال راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان راى گه‌یاند: له‌نامه‌یه‌كدا كه له‌رێگه‌ى نووسینگه‌ى باڵیۆزخانه‌ى كۆمارى كۆریا له‌هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى به‌رێز دكتۆر ئه‌رسه‌لان باییز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كۆمارى كۆریا وێراى پێشكه‌شكردنى سڵاو، ده‌قى بریارى مه‌حكومكردنى جینۆسایدى كوردى له‌پرۆسه‌ى ئه‌نفالدا ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كردووه كه له رۆژى 25/6/2013 ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كۆمارى كۆریا بریارى له‌سه‌ر داوه،
زاگرۆس ئه‌حمه‌د كه‌مال راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كۆمارى كۆریا له‌دانیشتنى رۆژى 25/6/2013 ى خۆى دا جینۆسایدى گه‌لى كوردى به‌ده‌ستى رژێمى به‌عس به توندترین شێوه ئیدانه و مه‌حكوم كردوه كه زۆر درندانه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى سڤیلى كوردستانى عیراق هاته ئه‌نجام دان و رژێمى به‌عس و حكومه‌تى ئه‌وساى عیراق به‌و كاره‌ى رووبه‌رووى هه‌موو هۆشدارى و نیگه‌رانیه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی و پێشێل كردنى بریاره‌كانى ساڵى 1948 ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌باره‌ت به رێگرتن له‌ئه‌نجامدانى تاوانى جینۆساید هاته‌وه و وه‌ك له‌بریاره‌كه‌یان ئاماژه‌یان پێداوه رژێمى صدام حسێن ئه‌و كرده‌وه‌ى بۆ تێك شكاندنى بزاڤى رزگاریخوازى كورد بوو له‌نێوان ساڵانى 1986 تا 1989 له‌رێگه‌ى ئه‌نجامدانى هێرشی زه‌مینى و بۆمبارانى هه‌وایی و ره‌شبگیرى و راگواستنى زۆره ملێ و ره‌شه‌كوژى و روخاندنى سیسته‌ماتیكى شوێنى نیشته‌جێ بوونى هاووڵاتیان و به‌كار هێنانى چه‌كى كیمیایی، كه وێراى گیان له‌ده‌ستدانى ده‌یان هه‌زار كه‌س كاردانه‌وه‌ى ده‌روونى زۆریشى جێهێشتوه كه تائێستا دواى بیست و پێنچ ساڵ سارێژ نه‌بووه،
هه‌ر له‌بریاره‌كه‌یان په‌رله‌مانى كۆریا تاوانى جینۆسایدى دژ به گه‌لى كوردى به تاوانێكى زۆر ترسناك له‌دژى سه‌قامگیرى و ئاشتى له‌سه‌رتاسه‌رى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌قه‌ڵه‌م داوه و هۆشدارى ده‌دات كه هه‌ر رژێمێك په‌نا بۆ ئه‌و جۆره كارانه ببات ده‌بێ فشارى بخرێته سه‌ر و گۆشه‌گیر بكرێ، هاوكات په‌رله‌مانى كۆریا بیست و پێنجه‌مین ساڵیادى جینۆسایدى كورد به‌رز راده‌گرێ و داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات به‌حیكمه‌ته‌وه كار بكه‌ن بۆ به‌رقه‌رار كردنى ئاشتى و ئاسایش له‌كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دا.
هه‌روه‌ها وێراى ده‌ربرینى هاوسۆزى خۆیان بۆ كه‌سوكارى قوربانیانى ئه‌م تاوانه كه له‌رابردوو دژى كوردى عیراق ئه‌نجام درا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه جینۆساید به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكرێ و له دنیاى مه‌ده‌نیه‌ت دا به تاوانێكى مه‌زن ده‌ناسرێ و ده‌بێ كار بكرێ تاوانى وا له‌هیچ شوێنێكى دنیا دووباره نه‌بێته‌وه‌و په‌رله‌مانى كۆریا چالاكانه پشتگیرى له‌هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى كۆمارى كۆریا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌ولًه‌تى ده‌كات بۆ رێگرتن له‌جینۆساید و فریاكه‌وتنى قوربانیان و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى كاره‌ساتى له‌م جۆره.
