گۆڕانخوازان، گۆڕینی نەوشیروان مستەفا بە مەحاڵ ناو دەبەن

گۆڕانخوازان، گۆڕینی نەوشیروان مستەفا بە مەحاڵ ناو دەبەن
11ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بزووتنەوەی گۆڕان لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە تائێستا بانگەشەی ئەوە دەكات كە حیزبە كوردستانییەكان ناتوانن سەرۆكەكانیان بگۆڕن، بەڵام وەك خۆیان دەڵێن، ئەوانیش وەك حیزبەكان ناتوانن ڕێكخەرەكەیان بگۆڕن و گۆڕانخوازان گۆڕینی ئەو بە مەحاڵ ناو دەبەن.
گۆڕان لە سەرەتای دەركەوتنییەوە لە 2009ـەوە، بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە شێوازێكی تازە لە حیزبایەتی دادەهێنێ و دەیان ڕەخنەی ئاراستەی لایەنەكانی سیاسییەكانی تر دەكرد كە دیارترینیان ئەوە بوو، لایەنەكان، بنەماڵە بەڕێوەیان دەبا و ناتوانن سەرۆك بگۆڕن، ئێستا كە پێنجەم ساڵی تەمەنی خۆیانە، تەنانەت هەڵبژاردن و كۆنگرەیان نەبەستووە و هەمان دامەزرێنەر سەرۆكایەتیی بزووتنەوەكە دەكات.
كاندیدێكی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان پێی وایە، گۆڕینی نەوشیروان مستەفا لە ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەكە مەحاڵە و بزووتنەوەی گۆڕان پێویستییەكی زۆری بە ڕێكخەرەكەی هەیە.
كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان، شەرمین كەریم، بە ڕۆژنامەی وشە\" ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممەی ڕاگەیاندووە، \""پێم وایە بزووتنەوەی گۆڕان پێویتسی بە كەسایەتیی نەوشیروان مستەفا هەیە، چونكە گۆڕانكارییەكان لەسەر دەستی ئەو سەری هەڵدا، بۆیە پێویستمان بە كەسایەتیی ئەو هەیە تا كاتی خۆی دێ، لەوانەیە ئەو كاتە بە شێوازێكی تر گۆڕان بێتە مەیدان.\""
شەرمین كەریم، گۆڕینی نەوشیروان مستەفا لە پۆستەكەی بە شتێكی مەحاڵ و ئەستەم دەزانێ و گوتی \""هەموومان دەزانین دوای ئازادبوونی باشووری كوردستان لەژێر ڕكێفی رشژێمی بەعس، زۆرترین حیزب سەری هەڵدا، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان تاكە حیزبێكی نوێیە كە بە گۆرشانكاری لەسەر ئاستی گۆڕینی سەرۆكایەتیی یان سەرۆكی بزووتنەوەی گۆڕان كارێكی مەحاڵە و ئەستەمە.\""
ئەو كاندیدەی گۆڕان زیاتر گوتی، \""ناكرێ لەبەر ئەوەی ئێستا پێویستمان بە كەسایەتیی نەوشیروان مستەفا هەیە، ڕاستە ئێستا لە نێو بزووتنەوەی گۆڕاندا كەسایەتیی بوێر و ناودار و گۆڕانخوازی زۆر هەن، بەڵاَم نەوشیروان مشتەفا كەسایەتییەكە ئەزموونی زۆرە و خەباتی ساڵەهای هەیە، بۆیە ناتوانرێ جێگرەوەی بۆ دابنرێ، ئێستا ناتوانین بڕیاری ئەوە بدەین ئایا دەتوانین نەوشیروان بگۆڕین یان نا.\"""
Top