به‌رپرسێكى كۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌ڕه‌شه له مه‌لایه‌ك ده‌كات
دوای ته‌واوبونی نوێژی عیشای شه‌وى رابردوو 9/9/2013 ئه‌حمه‌د مه‌وله‌وی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌و حزبه له‌ناو مزگه‌وتی (سالار فه‌قێ) له‌گه‌ره‌كی ئه‌نفاله‌كان له‌چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی چه‌ند بۆچون و گفتوگۆیه‌كی شه‌رعییه‌وه سه‌باره‌ت به حوكمی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌نگ ده‌ده‌ن یان ده‌نگناده‌ن كه دیاره بۆچونی مامۆستا حه‌مید محه‌مه‌د وتارخوێنی مزگه‌وته‌كه به‌دڵی به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ و ئه‌ندامه‌كانیان نه‌بووه به‌وهۆیه ده‌نگه ده‌نگ له‌ناو مزگه‌وت دروست ده‌كه‌ن و دواتر له‌حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ش له‌گه‌ڵ مامۆستا مه‌لا یادگار كه بۆ به‌رگری له‌بۆچونه‌كانی ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وته‌كه‌ی دێته جواب ده‌مه‌قاڵه‌ی توند روده‌دات و كه‌سێك له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د مه‌وله‌وی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بووه هه‌ره‌شه‌ی حه‌ڵاڵكردنی خوێنی مه‌لا یادگار ئیمامی مزگه‌وته‌كه ده‌كات و دوای ئه‌م روداوه هه‌ردوو مامۆستا په‌یوه‌ندیان به‌به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان و قائمقامی چه‌مچه‌ماڵ كردوه و مامۆستا مه‌لا یادگاریش سكاڵای له‌سه‌ر به‌رپرس و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ تۆماركردوه به‌تۆمه‌تی دروستكردنی ئاژاوه له‌مزگه‌وته‌كه‌دا و هه‌ره‌شه‌ی حه‌ڵاڵكردنی خوێنی.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له‌وتاری هه‌ینی رابردوودا وتارخوێنی ئه‌م مزگه‌وته دوپاتی كردووه‌ته‌وه كه هیچ ده‌قێكی شه‌رعی نییه هاوڵاتیان به‌ره‌و دۆزه‌خ یان به‌هه‌شت ببات ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردندا ده‌نگ به‌هه‌ر لایه‌نێك بده‌ن یان نه‌یده‌ن، بۆیه به‌قسه‌ی وتارخوێنی مزگه‌وتی (سالار فه‌قێ)و ئیمامی مزگه‌وته‌كه‌ش ئه‌م بۆچونه دژی فه‌توا و بۆچونی هه‌ندێ مه‌لای سه‌ر به‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی بووه كه له‌وتاره‌كانیان مژده‌ی به‌هه‌شت و هه‌ڕه‌شه‌ی دۆزه‌خیان به‌سه‌ر هاوڵاتیانی مزگه‌وته‌كه به‌خشیوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌نگ دان به‌م حزب یان ئه‌و لایه‌ن.
