بەرپرسی دارایی رێكخـــراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە دەستگیر کرا
لە راگەیەنراوێکی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک کە وێنەیەکی بۆ پەیامنێر نێردراوە، هاتووە:\" ئەم تیرۆریستە بەنـــــاوی (ق.ف.ج)بەرپرسی دارایی رێكخـــراوی تیروریستی (القاعیدە)یە لە سنوری پارێزگای
كەركووك و لە لایەن دادگاوە بە پێی مادەی (4)ی تیرۆر داواكــراوە.
هەر لەو راگەیەنراوەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئەم تیرۆرستە دەستی لە ژمارەیـەك
كـارو كردەوەی تــیروریستی جۆراو جۆر لە سنوری پارێزگای كەركووكدا هەبووە. هەروەها تیرۆرستی ناوبراو دوای گەیشتنی بۆ شاری كەركووك و بەمەبەستی ئەنجامدانی كاری تیرۆرستی، لە لایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركرا.
بەرێوبەرایەتی ئاسایشی كەركوك"
