ئاسایشی گەرمیان دوو تۆمەتباری بەمادەی ھۆشبەرەوە دەستگیر کرد
عوسمان عەبدولکەریم بەڕپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان راگەیاند: بۆکۆنترۆڵکردنی سنورەکانی دەڤەری گەرمیان لەھێنان و بردن و مامەڵەکردن بە مادەی ھۆشبەر لەلایەن کارمەندانی ئاسایش لە زاڵگەی بەردەسوری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، توانرا ٢ تۆمەتبار بەناوەکانی بێستون مەحمود لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٢ و عەتا محەمەد لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٩ بە تۆمەتی ھەڵگرتنی مادەی ھۆشبەر دەستگیر بکەن کە بڕی ١٤٠ حەبی ترامادۆڵیان پێ بووە.
وتیشی: پاش ئەوە دۆسیەکەیان خرایە بەردەم خرایە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی ١٤ ی ھۆبەر راگیراوان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
