لە شێخان فازل میران لەگەڵ چین و توێژەكان كۆبۆوە

لە شێخان فازل میران لەگەڵ چین و توێژەكان كۆبۆوە
8ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی لقی بیستی پارتی لە شێخان كرد و لە لایەن عەلی عەونی بەرپرسی لق و كارگێرانی لقەوە پێشوازی لێكرا و لە دانیشتنێكدا باسی پرۆسەی هەلبژاردن كرا . هەر لە كۆبوونەوەكەدا هاوڵاتیان پشتگیری خۆیان بۆ لیستی ژمارە سەد و دە دووپاتكردەوە، فازڵ میرانی گوتی ئێمە دڵنیاین لە خەڵكی خۆمان كە چۆن لە رابردوو دەنگی خۆیان بە پارتی داوە ئەمرۆش هەمان خۆشی لەسەر دەم و چاوی ئەوان دیارە و دەنگ بە پارتی دەدەن . هەروەها پێویستە پرۆگرامی لیستی ژمارە سەد و دە زیاتر بۆ هاوڵاتیان روونبكرێتەوە و كاندیدانیش زیاتر خۆیان بە خەڵكی بناسێنن . لەلایەن خۆشیەوە عەلی عەونی هەندێك داتا و ئاگاداركردنەوەی سەبارەت بە رەوشی دەڤەرەكە و پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕۆڵی لقی بیستی شیكردەوە، لەلایەكی دیكەوە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی پەرستگەی لالشی كرد و لەلایەن میر تەحسین بەگ میرێ ئێزدیان پێشوازی لێكرا، لە دانیشتنێكدا باسی پرۆسەی هەڵبژاردن و رۆڵی كوردانی ئێزدی بۆ سەرخستنی پرۆسی هەڵبژاردن بەرز نرخێندرا . لەهەمان كاتدا داواكرا بەهەموو لایەك بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بكرێت تاوەكو ماف و داخوازی میللەتی كورد بەدەستبهێنرێت . میرانی دووپاتیكردەوە كە ئێمە وەكو پارتی هەڵگری دروشمی ئاشتی و پێكەوەژیانین و ئێمە خۆمان بە پارێزەری ئەوە دەزانین .
Top