نووسه‌ر و رۆشنبیرانی باكوور، داوا له بارزانی ده‌كه‌ن هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر PKK وه‌ربگرێت
له‌نێو ئه‌و ٧٣ كه‌سه‌ی نامه‌كه‌یان بۆ مه‌سعوود بارزانی ناردووه، نووسه‌ر، رۆشنبیر، سیاسه‌تمه‌داری تێدایه و داوایان له بارزانی كردووه كه هه‌ڵوێستێكی توند وه‌ربگرێت به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ی PKK.
ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سایه‌تییه داوایان له بارزانی كردووه كه گیانی ئه‌و ئه‌ندامه كۆنانه‌ی په‌كه‌كه بپارێزن كه وازیان له‌و حیزبه هێناوه و ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین.
له‌و نامه‌یه‌دا کە بۆ بارزانی نێردراوە، ئه‌و رۆشنبیرانه رایانگه‌یاندووه كه له رابردوودا په‌كه‌كه چه‌ندین ئه‌ندامی خۆی كوشتووه كه لێی جیابوونه‌ته‌وه.
ئه‌و نامه‌یه‌ی رۆشنبیرانی باكوور به هۆی رووداوی 24/8/22013، هه‌ردوو ئه‌ندامی كۆنی دیاری په‌كه‌كه نیزامه‌دین تاش (بۆتان) و ئێكران دێرسیمی كه له‌شارۆچكه‌ی كۆیه نیشته‌جێن، هه‌وڵی كوشتن‌یان درا وئه‌وانیش په‌كه‌كه‌یان به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تاونبار كرد.
هاوکات ئاماژەیان داوە \"به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌تان گرنگییه‌كی زۆر به سه‌روه‌ری یاسا و ئازادی راده‌ربڕین ده‌دات، بۆیه هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرتن له‌به‌رامبه‌ر كاره دڕنده‌كانی په‌كه‌كه دڵگرانی كردووین.\""
ئه‌وان ده‌ڵێن، بارزانی به‌رپرسیاره له پاراستنی گیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌و هه‌رێمه ده‌ژی و چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ن ئه‌و خه‌ڵكه پارێزگاری لێ بكرێت.
له‌نێو ئه‌و كه‌سایه‌تی رۆشنبیرانه‌ی كه واۆژیان له‌سه‌ر نامه‌كه كردووه بریتین له: ئیبراهیم ئاكسۆی، ئیبراهیم گوچلو، یوكسێل ئاڤشه‌ر، سه‌لیم چوروكایا، سوله‌یمان ئاكیۆن، ته‌حسین سه‌ڤه‌ر، كه‌ریم ساڤاش، جه‌مال باتون، عومه‌ر ئۆزمه‌ن، لالش قاسۆ، ساڵحێ ئۆمه‌ری، كه‌نعان فه‌نی دۆگان، مورات داگده‌لن، كازم كان، فورات یه‌ڵدز، به‌كر ئۆچار، زه‌هره كلی، زه‌ینه‌ڵ چه‌لیك، ئالان ئه‌سلان، سه‌ڵاحه‌دین كاباسه‌كالی و عیرفان كایا."
