په‌رله‌مانی عێراق قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته‌وه
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه به‌ئاژانسى (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند \'پێشتر له‌لایه‌ن كوتله‌كانى په‌رله‌مانه‌وه پڕۆژه یاسایه‌ك پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرابوو سه‌باره‌ت به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى به‌هۆى ده‌سه‌ڵاتى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراقه‌وه ئاواره‌ى وڵاتى ئێران یان هه‌ر وڵاتێكى تر بوون، ئه‌وه بوو له په‌رله‌ماندا بڕیارى له‌سه‌ر درا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ڵه‌بجه ده‌گرێته‌وه چونكه خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌وكات ئاواره‌ى وڵاتى ئێران بوون\'.
هه‌روه‌ها گوتى به‌پێى یاساكه ئه‌گه‌ر هه‌ر هاووڵاتییه‌ك مانگێك له‌وێ مابووبێته‌وه ئه‌وا نیوه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینیه‌كى بۆ ده‌بڕێته‌وه له‌گه‌ڵ پێدانى مینحه‌یه‌كى (5) ملیۆنى، ئه‌گه‌ر ساڵێكیش بووبێت ئه‌وا ئه‌وه‌نده و نێوێكى موچه‌ی خانه‌نشینیه‌كى بۆ ده‌بڕێته‌وه كه ده‌كاته نزیكه‌ى(300) هه‌زار دینار ، ئه‌گه‌ر دووساڵیش بێت ئه‌وا ده‌كاته نزیكه‌ى (600) هه‌زار دینار\'.
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى شارى هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شى گوت:\' وه‌ك كۆمه‌ڵه‌كه‌مان داوامان له كنسۆڵخانه‌ى وڵاتى ئێران كردووه هاوكاریمان بكه‌ن تا له‌ڕێى ئه‌وانه‌وه بتوانین په‌نوه‌رده‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى شارى هه‌ڵه‌بجه كه پێشتر ئاواره‌ى وڵاتى ئێران بووبوو بهێنینه‌وه ئه‌وانیش به‌ڵێنى هاوكاریان پێداین\'
دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى (1988) له لایه‌ن رژێمى پێشووى عێراقه‌وه شارى هه‌ڵه‌بجه كیمیابارانده‌كرێت خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه ئاواره‌ى وڵاتى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌بن و له ئۆردووگاكانى ئه‌و وڵاته‌دا نیشته‌جێ ده‌كرێن ، له ئێستاشدا به‌پێى یاساى زیندانیانى سیاسى كه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق په‌سه‌ند كرا هاووڵاتیانى ئه‌و شاره‌ش قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
