پۆلیسی رانیە دۆسیە بۆ هۆكاری خنكانی منداڵێك دەكاتەوە

پۆلیسی رانیە دۆسیە بۆ هۆكاری خنكانی منداڵێك دەكاتەوە
3ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رانیە رایگەیاند: دوێنێ‌ منداڵێك لە گوندی گردجانی سەر بە شارەدێی چوارقوڕنە خنكاوە و بۆ زانینی هۆكاری خنكانەكەی دۆسیەیان كردووەتەوە.


گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ، مستەفا محەممەد، بە پەیامنێری راگەیاند: دوێنێ‌ لە گوندی گردجانی سەر بە شارەدێی چوارقوڕنە منداڵێكی تەمەن یەك ساڵ و نیو لەبەردەم ماڵی خۆی كە جۆگا بووە خنكا.

گوتیشی، تەرمەكەی هێنرایە فەرمانگەی پزیشكی دادوەری ڕانیە و دوای ئەوە بەمەبەستی زانینی هۆكاری ڕاستە قینەی مردنەكەی دۆسیە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.

مستەفا محەممەد گوتی: بەڵام تا ئێستا سكاڵا لە دژی كەس تۆمار نەكراوە و كەس دەستگیر نەكراوە و فەرمانی گرتن بۆ كەس دەرنەچووە بەڵام لێكۆڵینەوەكان بۆ دەرخستنی ئەنجامی كۆتایی بەردەوامە.
Top