ده‌قی وتاری سه‌رۆك بارزانی له ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ریی راگه‌یاندنی به‌رنامه‌ی لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤانی بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌روه‌ها سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به به‌شدارییه‌كی زۆر جه‌ماوه‌ری و لایه‌نگیرانی پارتی ئاهه‌نگی راگه‌یاندنی به‌رنامه‌ی لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رێوه‌چوو، له‌م ئاهه‌نگه قه‌شه‌نگه‌دا به‌رێز سه‌رۆك بارزانی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وته‌ی به‌رێزیان
به‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان
جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی كوردستان
ئه‌ندام و لایه‌نگر و هه‌وادارانی پارتی
خوشك و برا خۆشه‌ویسته‌كانم
خۆم به به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانم كه به هیمه‌تی گشت لایه‌ك له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌ی پارله‌مانین له وڵاته‌كه‌ماندا. سوپاس بۆ خودا له ئه‌نجامی كۆڵنه‌دان و به‌رخودانی گه‌لی كوردستان و فیداكاریی و گیانفیدایی شه‌هیده سه‌ربه‌زه‌كانمان و ئیراده‌ی پۆڵایینی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، وڵاته‌كه‌مان هه‌نگاوی زۆر مه‌زنی به‌ره‌و پێشه‌وه ناوه. له سایه‌ی ئه‌و سه‌قامگیری و ئازادی و ئاساییشه‌ی له كوردستاندا به‌رقه‌راره، وا قۆناغه‌كانی بنیاتنانی كیانێكی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی و گه‌شه‌سه‌ندوو تێده‌په‌ڕێنین. فره‌لایه‌نیی سیاسی و ئازادیی بیروڕا و ڕه‌چاوكردنی مافه كۆمه‌ڵایه‌تی و تاكه‌كه‌سییه‌كان و به‌رپابوونی داموده‌زگای سیادی و كاركردن بۆ چه‌سپاندنی یاسا و، زیندوویه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له كوردستان و هه‌روه‌ها بووژانه‌وه‌ی ئابووری و ئاسووده‌یی خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كوردستان ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ن كه ئیمڕۆ هه‌موومان شاهیدی به‌دیهاتنیانین و مایه‌ی شانازیی تاك تاكی گه‌لی كورده. ئێستا هه‌رێمی كوردستانی عێراق له هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا سه‌نگی خۆی هه‌یه و كاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕووداوه‌كان و ئایینده‌ی سیاسیی ناوچه‌كه‌ماندا هه‌یه. سه‌رده‌می نكۆڵیكردنی كورد به‌سه‌ر چوو و ئێستاكه ئه‌وه گه‌لی كوردستانه به هه‌ڵسوكه‌وتی دیموكراتی و ئاشتیانه بۆ دنیای ده‌ره‌وه‌ی سه‌لماندووه كه چه‌نده گه‌لێكی ئاشتیپارێزه و حه‌زی له پێشكه‌وتنه.
خۆشه‌ویستانم
ئه‌و ده‌ستكه‌وته مه‌زنانه به‌شێك له‌و ئامانجانه‌ن كه پارتی دیموكراتی كوردستانی له‌پێناویاندا دامه‌زرا و ده‌یان ساڵه كاری بۆ كردووه و قوربانی بۆ ده‌دا و له داهاتوویشدا به هه‌موو توانایه‌كییه‌وه له‌پێناو پاراستن و گه‌شه‌پێدانیاندا خۆی بۆ ته‌رخان ده‌كات. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئامانج و ئاواته‌كانی پارتی مه‌زن و پڕ‌شكۆ بوون. نه‌یارانی گه‌لی كورد به قووڵی له په‌یامی پارتی گه‌ییشتبوون بۆیه‌شه به درێژایی ته‌مه‌نی پارتی، هه‌رده‌م كه‌وتووه‌ته به‌ر نیشانه‌ی ڕق و دوژمنایه‌تیی نه‌یاران و ناحه‌زانی گه‌لی كوردستان. به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ئه‌وه پارتی و ئامانجه‌كانی بوون كه سه‌ركه‌وتن چونكه، ئامانجه‌كانی پارتی ڕاست و ڕه‌سه‌ن و پیرۆزن،.. ئومێدی گه‌لێكی سته‌مدیده‌ن. پارتی هیوای سه‌ره‌كیی گه‌لی كورده له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا. پارتی و ڕێبازی بارزانیی نه‌مر بۆیه له نێو دڵ و ویژدان و مێژووی كوردستاندا جێگه‌یه‌كی ئه‌به‌دییان كرده‌وه چونكه پارتی هێزێكی ئازادیخواز و مرۆڤپارێز و خاوه‌نڕه‌وشتی كورده‌وارییه و، هیچ كاتێك نه‌بۆته ناوه‌ندێك بۆ هزری نكۆلیكاری و توندڕۆیی و شۆڤینییه‌ت و ناوچه‌گه‌ری. پارتی هزرێكی نامۆی هاورده نییه به‌ڵكو هه‌ڵقووڵاوی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارییه.
هه‌ڤاڵان
شانازییه‌كی گه‌وره‌یه كه پارتی یه‌كێكه له هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی بنیاتنانی ئه‌و وڵاته‌ی ئێستاكه تێیدا به‌سه‌ربه‌رزی ده‌ژیین. مێژوو و ده‌ستكه‌وته‌كانی پارتی وه‌ك ڕۆژی ڕووناك دیارن و دۆست و دوژمن شاهیدی ئه‌و ڕاستییه‌ن. به‌ڵام خۆشه‌ویستانم گرنگ ئایینده‌یه... هێشتا پارتی ڕێگه‌یه‌كی دوورودرێژی له‌به‌رده‌مه و ئه‌ركێكی قورسی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر شانه كه ده‌بێ ئه‌نجامی بدات و بیهێنێته دی و ئه‌وه‌ش به هیمه‌تی ئێوه‌ی سه‌ربه‌رز و قاره‌مان و به به‌رخودان و ئاشتیخوازی و هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌رده‌میانه و دیموكراتی ده‌كرێت. وه‌ك چۆن پارتی خاوه‌نی توراس و مێژوو و كولتوورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه ئه‌بێ ئێستا و دواڕۆژیشی پڕ بێ له سه‌روه‌ری و ده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتن و خزمه‌تكردنی كیانی نه‌ته‌وه‌یی. ئێوه داهێنه‌ری دیموكراسی و ئازادیخوازی و پێكه‌وه‌ژیان و پێشكه‌وتنی كوردستانن و هه‌ر ئێوه‌ش ده‌بێ بیپارێزن و په‌ره‌ی پێبده‌ن.
خۆشه‌ویستانم
ئه‌مڕۆ له ڕۆژێكی پیرۆز داین. هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه. ده‌بێ هه‌موومان خۆشحاڵ بین و شانازی بكه‌ین كه گه‌له‌كه‌مان گه‌ییشتووه‌ته قۆناغێك كه دیموكراسی بكاته سه‌رمه‌شق بۆ ژیانی سیاسیی خۆی. بۆیه ئه‌ركی ئێوه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگر و كادری پارتی زۆر قورس و هه‌ستیاره. پێویسته ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ستتان بێت ڕه‌چاوی بنه‌ماكانی دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌ت و یاسا بكه‌ن و ببنه نموونه و پێشه‌نگ. چونكه ئه‌خلاق و ئامانج و پڕه‌نسیپه‌كانی پارتی وا ده‌خوازێ كه پارتییه‌كان هه‌روه‌كچۆن له سه‌روه‌ری و ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا پێشه‌نگ و نموونه‌ن له مه‌ده‌نییه‌ت و ژیانی دیموكراسیشدا پێشه‌نگ و نموونه بن. ڕاسته پارتی و مێژوو و سه‌روه‌رییه‌كانی ماوه‌یه‌كه كه‌وتووه‌ته به‌ر په‌لاماری چه‌واشه‌كاری و نكۆڵی‌كردن و دوژمنكاری به‌ڵام ئێوه‌ن كه ده‌بێ وانه‌ی دانبه‌خۆداگرتن و سلوكی مه‌ده‌نی بن. ئه‌ركی ئێوه له خه‌ڵكانی دی قورستره، ئێوه ده‌بێ ئه‌وانیش بپارێزن و خزمه‌تیان بكه‌ن چونكه خزمه‌تكردنی گه‌ل و وڵات میراتی پارتی و ڕێبازی بارزانیی نه‌مره و ئه‌ركی سه‌رشانتانه كاری پێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نموونه و جیهان سه‌رسام بكه‌ن. كاتی خۆتان به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌ڵكێك نه‌كوژن كه هه‌موو ئامانجیان هێرشكردنه سه‌ر پارتییه. كاتی ئێوه ئه‌بێ له‌وه به‌نرختر بێ خۆتان به وه‌ڵامدانه‌وه‌یان خه‌ریك بكه‌ن. ئێوه ده‌بێ ته‌نیا سه‌رقاڵی خزمه‌تكردنی گه‌ل و حزبه‌كه‌تان بن.
ڕاسته به درێژایی مێژوو گه‌لی كوردستان تووشی نه‌هامه‌تی هاتووه و به ڕێگه‌ی جۆراوجۆر هه‌وڵدراوه له ناسنامه و ڕه‌سه‌نایه‌تیی خۆی دوور بخرێته‌وه به‌ڵام توانیویه‌تی خۆی بپارێزێ و له مێژوو و كولتووری ناوچه‌كه‌دا پشكی هه‌بێ. زۆرینه‌ی گه‌لی كورد موسڵمانن و شانازی به موسڵمانبوونی خۆی ده‌كات و ڕێزمان هه‌یه بۆ خه‌ڵكی تر به‌ڵام ئه‌وه‌یان به‌و مانایه نییه خۆمان و مێژوو و هێما و كه‌ڵه‌پیاو و پیرۆزییه‌كانمان پشتگوێ بخه‌ین و خه‌ڵكی دی به‌سه‌ر خۆماندا فه‌رز بكه‌ین و بیانكه‌ینه سه‌رمه‌شقی خۆمان. پێویسته هه‌موو لایه‌كمان ده‌ست به شانازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمانه‌وه بگرین و بیكه‌ینه شوناس و ڕێزی لێ بگرین. پارتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌نگاوی نا. گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی پارتی دروستكردنی بڕوابه‌خۆبوون له ناخی تاكی كوردستانی و دووركه‌وتنه‌وه له‌خۆبچووكزانین بوو كه دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان هه‌موو تواناكانیان به‌كار ده‌هێنا كه تاكی كورد بڕوای به‌خۆ نه‌مێنێ و ئیراده‌ی تێكبشكێت. ئه‌گه‌ر ئێستا له هه‌ندێك لاوه هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نج و لاوی كورد و ئینسانی كورد تێكبشكێت و بڕوای به خۆ و وڵاتی خۆی نه‌مێنێ و ئینتیمای لاواز بكرێت و بكه‌وێته نێو داوی ناوچه‌گه‌ری و ئایدیۆلۆژیای به‌رته‌سك و توندڕۆیی نامۆ، ئه‌وه داواتان لێ ده‌كه‌م ئیراده‌تان به‌هێزتر بكه‌ن و چونكه ئێراده‌ی ئێوه‌یه ده‌بێته هۆی تێكشكاندنی هه‌موو هه‌وڵێك كه ده‌یه‌وێ تاكی كورد له نیشتیمانه‌كه‌ی بشۆرێنێت و سست و لاوازی بكات. با سووكایه‌تی و هه‌ڕه‌شه بكه‌ن با ئیڕهابی فكری له دژتان بكه‌ن با ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان بێت بیكه‌ن به‌ڵام ئێوه‌ی سه‌ربه‌رز مه‌وه‌ستن و به‌رده‌وام بن چونكه ئامانجه‌كانتان زۆر مه‌زنتر و شكۆمه‌ندترن. ئێوه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستن و ئه‌گه‌ر ڕاستیی بكه‌وێته به‌ر په‌لاماری ڕق و كینه‌وه به‌ڵام دواجار ئه‌وه هه‌ر ڕاستییه كه سه‌ركه‌وتووه. هه‌ر چۆنێك بێت و له هه‌ر بارودۆخێكدا پارتی به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد. له‌و ڕێگه‌یه‌دا پارتی ده‌ستی دۆستی و هاوكاری بۆ گشت كه‌س و لایه‌كی كوردستان درێژ ده‌كات كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی بكات و ئاماده‌یشه وه‌ك هه‌میشه دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن بكاته به‌رنامه‌ی كاری خۆی. له به‌رده‌وامیی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا پارتی هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌خاته گه‌ڕ تا كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كه ده‌ستكه‌وتێكی گرانبه‌هایه بۆ گه‌له‌كه‌مان سه‌ر بخرێت و گه‌لی كورد ببێته خاوه‌نی گوتارێكی یه‌كگرتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئێستاش كه خوشك و براكانمان له ڕۆژئاوای كوردستان له دۆخێكی ناله‌بار و پڕمه‌ترسیدا ده‌ژیین به هه‌موو توانایه‌كمان خزمه‌تیان ده‌كه‌ین و داوایش له هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كانی ڕۆژئاوا ده‌كه‌ین یه‌كڕیز بن و له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا به مافه‌كانی بگات.
به‌ڕێزان
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان به پێویستی ده‌زانم داوا له له‌كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌م هه‌موو هه‌وڵێكیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان به سه‌ركه‌وتوویی و بێگه‌ردی كۆتایی بێت و بواریش بۆ زۆرترین به‌شداریی هاووڵاتیان بڕه‌خسێت. داوا له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و هه‌وادارانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌م به فراوانترین شێوه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان بن و به هۆشیارییه‌كی ته‌واو ده‌نگ به كاندیده‌كان بده‌ن و باشترینیان هه‌ڵبژێرن. ئه‌وه‌یان فرسه‌تێكی مه‌زنه بۆ گه‌له‌كه‌مان به به‌شداریی خۆیان پڕۆسه‌ی دیموكراسی له وڵاته‌كه‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ن. داوا له ئافره‌تان و گه‌نج و لاوان ده‌كه‌م به جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بن. ئافره‌تانمان ڕۆڵێكی مه‌زنیان له شۆڕش و خه‌بات و پێگه‌یاندنی ڕۆڵه‌كانمان هه‌بووه و ده‌بێ له سه‌نگه‌ری به‌رگری له دیموكراسی و شه‌رعییه‌تدا زۆرترین به‌شدارییان هه‌بێ و جێی ده‌ستیان له پڕۆسه‌ی سیاسیی وڵات‌دا دیار بێت. گه‌نج و لاوه‌كانمان دواڕۆژی ئه‌م وڵاته‌ن پێویسته گه‌نجه‌كانمان به‌شدارییه‌كی به‌رچاویان له هه‌ڵبژاردندا هه‌بێ و به‌شدار بن له نه‌خشه‌ی سیاسیی وڵات‌دا.
ئامۆژگارییم بۆ كاندیده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئه‌وه‌یه كه به‌وپه‌ڕی ڕاستگۆیی و دڵسۆزی له‌گه‌ڵ هه‌وادار و ده‌نگده‌راندا بدوێن و ئامانجی سه‌ره‌كییان ته‌نیا خزمه‌تی گه‌لی كوردستان بێت نه‌ك هیچ شتێكی دی. بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر پشت به شێوازی قه‌ناعه‌ت هێنان و متمانه ببه‌ستن و له به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگ خۆتان له‌هه‌موو شێوازێكی ناشرین بپارێزن. پێویسته ئه‌وه‌ی ده‌نگ به پارتی ده‌دات به ته‌واوی بڕوا و قه‌ناعه‌ته‌وه ده‌نگ بدات. پێویسته كاندیده‌كانی پارتی پابه‌ندی په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتخواز و ئاشتیپارێزانه‌ی پارتی بن و به هیچ شێوه‌یه‌ك له هێڵه‌كانی لا نه‌ده‌ن. ئێوه متمانه‌ی گه‌ل و ده‌نگی خه‌ڵك به‌ده‌ست ده‌هێنن بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانتانه خزمه‌تیان بكه‌ن و وه‌ڵامی ده‌نگ و متمانه‌یان به خزمه‌تكردن و دڵسۆزیی هه‌ر چی زیاتر بده‌نه‌وه. چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر له ئێوه‌ی كاندیدانی پارتی هه‌یه كه ڕۆڵی به‌رچاوتان له داڕشتنی ژیانێكی باشتر و ئایینده‌یه‌كی باشتر بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێ. داواتان لێ ده‌كه‌م به‌ڵێنی وا به خه‌ڵك نه‌ده‌ن كه پێتان جێبه‌جێ نه‌كرێت. ڕاستگۆیی پارتی و ڕاستگۆییتان له كورسی گرینگتره.
ئازیزان
پارتی له خه‌باتی به‌رده‌وام ده‌بێ و ناوه‌ستێ هه‌تا ئاواتی شه‌هیده نه‌مره‌كانمان نه‌هێته دی.
پارتی هه‌رگیز ناوه‌ستێ هه‌تا خوێنی به‌ناهه‌قڕاژوی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان ده‌كاته هه‌وێنی ئایینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ كورد و كوردستان و نه‌وه‌ی داهاتوو.
پارتی ناوه‌ستێ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیخوازی و لێبوورده‌یی و پاراستنی مافی توركمان و كلدان و ئاشوور و سریان و ئه‌رمه‌ن و موسڵمان و مه‌سیحی و ئێزیدی و پێڕه‌وانی هه‌موو ئایین و ئایینزاكانی دی له كوردستان بكاته نموونه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌كه و سه‌رتاسه‌ری جیهان.
پارتی ناوه‌ستێ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی گه‌لی كوردستان له‌چه‌شنی نه‌ته‌وه سه‌ربه‌رزه‌كان پشت ڕاست ده‌كاته‌وه و به‌ره‌وه ئاسۆیه‌كی پڕئومێد هه‌نگاو ده‌نێت.
بژی كورد
بژی كوردستان
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ئازادی
