به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ریی راگه‌یاندنی به‌رنامه‌ی لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
له‌و ئاهه‌نگه‌دا دوای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز و یه‌ك خولهك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان و سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاكه ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد كاندیدانی لیستی 110ی پارتی خۆیان به جه‌ماوه‌ر و گه‌لی كوردستان ناساند و دواتریش جه‌مال مورتكه سه‌رۆكی لیستی 110ی پارتی له‌گه‌ڵ كاندیدان به‌ڵێنامه‌ی كاندیدبوونی بۆ په‌رله‌مان خوێنده‌وه و پاشانیش وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
دواتر سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێیدا وێرای پیرۆزبایی كردن له گه‌لی كوردستان و ئه‌ندام و لایه‌نگران و هه‌وادارانی پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له 9/21 ئاماژه‌ی به خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانی پارتی كرد له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پارتی به‌ره‌و لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن و به‌دیهێنانی ئه‌مڕۆی پێشكه‌وتن و ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و پێگه و جێگه‌ی گرنگی كوردستان له كۆمه‌ڵگه و هاوكێشه نێوده‌وله‌تییه‌كاندا .
دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند گۆرانیه‌ك رێبوار یه‌ڵدا كاندیدی ژماره سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له لیستی ژماره 110 به‌رنامه‌ی لیسته‌كه‌ی خوێنده‌وه‌و پاشانیش نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان زامنى پێشكه‌وتنى كوردستانه و ئامانجمان پێشكه‌وتنى كوردستانه و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بناغه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى شارستانى داڕشت و داوا ده‌كه‌ین بۆ چوار ساڵى دیكه متمانه‌مان پێببهخشنهوه و بۆ ئه‌وه‌ى ژیانێكى به‌خته‌وه‌ر بۆ نه‌وه‌كان مسۆگه‌ر بكه‌ین.
له به‌شێكى دیگه‌ى گووتهكهیدا جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند كه پارتى زامنى پێكه‌وه ژیانى گشت نه‌ته‌وه و ئاین و ئاینزاكانه و ئهركهكانیشمان ته‌واو نه‌بووه و ده‌بێت ئابووریمان به هێز بكه‌ین و هه‌ر پارتیش زامنى پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانه و هاووڵاتیانیش شایسته‌ى ژیانێكى باشترن و ئاماده‌شه ئه‌و ئامانجه به ده‌ست بهێنێت، به‌و پێیه‌ى كه پارتى ئاینده‌یه و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانى و پێكه‌وه‌ژیانه.
له كۆتایی وته‌كه‌شیدا نێچیرڤان بارزانی به جه‌ماوه‌ری كوردستانی راگه‌یاند ده‌نگ و متمانه له ئێوه و كار‌و خزمه‌تگوزاری له ئێمه.
