به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وه و چه‌ند پرسێكی گرنگی تاوتوێكرد
به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز سه‌رۆك مسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتیمان له رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2/9/2013 كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجامدراو به‌گوێره‌ی ئه‌جێندای ئاماده‌كراو له‌لایه‌ن م. س بابه‌ت و ته‌وه‌ره‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی له عێراق و ره‌نگدانه‌وه‌ی گۆرانكاری و كێشه‌كانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری عێراق شرۆڤه كرا‌و به‌گرنگی یه‌وه چاودێری و به‌دواداچوونی هه‌موو جموجۆڵه‌كان ده‌كرێت به‌تایبه‌تی ئه‌و بابه‌ت و گۆرانكاریانه‌ی راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به كوردستان و عێراقه‌وه هه‌یه.
ته‌وه‌ری دووه‌م: سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌گرنگ زانینی ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ زیاتر به دیموكراتیزه‌كردنی بواره جیا جیاكانی ژیانی كۆمه‌ڵگای كوردستان وه‌كو هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ چه‌سپاندنی سیسته‌می دیموكراسی و پراكتیزه‌كردنی باوه‌ر و قه‌ناعه‌ته‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به هه‌بوونی بیروبۆچوون و ئایدۆلۆژیای جیاواز‌و فره‌یی سیاسی و سه‌رخستنی پرۆسه‌كه به شه‌فافی و پاك و خاوێن و رهچاهكردنی ته‌واوی یاسا‌و رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و له ئاكامیشدا رێز له ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی خوولێكی نوێ ی په‌رله‌مان ده‌ست به‌كاربێت وحكومه‌تێكی نوێ ی كوردستان دابمه‌زرێت بۆ به‌رده‌وامی دان له خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستان.
كۆبوونه‌وه هه‌ر له روانگه‌ی به خه‌مه‌وه بوونی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م خاڵانه‌ی به پێویست زانی:
1- ئارام راگرتنی شه‌قامی كوردستان و پاراستنی ئاسایشی دانیشتوانی كوردستان و پاك و خاوێن راگرتنی شار‌و ژینگه‌ی كوردستان.
2- هاندانی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بۆ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردن به رێژه‌یه‌كی هه‌ره زۆری ئه‌و خوشك وبرایانه‌ی كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
3- پاڵپشتی و زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی پاك و خاوێن و به‌گوێره‌ی یاسا‌و رێنماییه‌كان.
4- داوا له ته‌واوی كادیر‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرو جه‌ماوه‌ری پارتی ده‌كه‌ین له سه‌دا سه‌د رێنماییه‌كان سه‌باره‌ت به ریكلام كردن له روى كات و شوێن ره‌چاو بكه‌ن و ئیلتزام به‌و رێنماییانه بكه‌ن كه له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رچووه‌و ده‌رده‌چێت.
5- كۆبوونه‌وه داوای له ته‌واوی كادیر‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرو جه‌ماوه‌ر كرد كه هه‌موو توانا‌و ئیمكانیات به‌گه‌ڕ بخرێت بۆ ده‌نگدان به لیستی 110 ی پارتیمان كه لۆگۆكه‌ی ئاڵای پارتیمانهو سلۆگان یا دروشمه‌كه‌شی (پێكه‌وه به‌ره‌و كوردستانێكی گه‌شتر)ه وه پارتیمان هه‌میشه گه‌شبینه به پاڵپشتی خه‌ڵكی كوردستان و متمانه‌به‌خشینی جه‌ماوه‌ری كوردستانه پێی.
بژی كورد
بژی كوردستان
