پەروین بۆڵدان: بەدەپە دەنگ بە هیچ جۆرە گەڵاڵە پێشنیارێكی شەڕ نادات
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیموكرات خەبەر بڵاویكردەوە كە بڕیارە حكوومەت و پەرلەمانی توركیا بۆ بەشداریكردن لە هەر جۆرە هاوپەیمانییەكی جیهانی لە دژی رژیمی سوریا دەست بە گفتوگۆ لە سەر پێویستی بە دەركردنی گەڵاڵە پێشنیارێكی نوێ یا خۆ درێژتر كردنەوەی ماوەی گەڵاڵە پێشنیارەكەی رابردووی پەرلەمان كردووە.
ئەگەر بێتو پەرلەمان ماوەی گەڵاڵە پێشنیارەكەی رابردوو درێژ نەكاتەوە ئەوا پێویستە گەڵاڵە پێشنیارێكی نوێ ئامادە بكرێت.
لە ئەگەری هەوڵدان بۆ ئامادەكردنی گەڵاڵە پێشنیارێكی نوێدا بەدەپە لە دژی دەر دەكەوێت و لەمبارەیەوە سەرۆكی گرووپی بەدەپە لە پەرلەمانی توركیا پەروین بۆڵدان جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە ئەوان لە دژی شەڕ و بۆ راگرتنی شەڕ هەوڵ دەدەن، بۆیە بە هیچ شێوەیەك دەنگی خۆیان بۆ هیچ جۆرە گەڵاڵە پێشنیارێكی شەڕ نادەن.
