فەرەنسا لە کارەساتی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە دەکۆڵیتەوە

فەرەنسا لە کارەساتی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە دەکۆڵیتەوە
28ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گولان میدیا)- دوای ئەوەی 20 کەس لە کەس وکاری قوربانیانی کیمیاباران کردنی شاری هەڵبجە سکاڵایەکیان لە مانگی شەشی رابردوو دژی نادیارێک لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا تۆمار کرد، لە ئێستادا ژمارەیەک لە دادوەرانی پاریس لە ئەگەری بەرپرسیارێتی دەزگا فەرەنسیەکان لەو هێرشە دەکۆڵنەوە کە رژێمی لەناوچووی سەدام حسێن بە گازی ژەهراوی لەسەر هەڵبجە ئەنجامیدا .
سەرچاوەیەکی دادوەری فەرەنسا بە روسیا ئەلیەومی راگەیاندووە\" ئەم لێکۆڵینەوە دادوەریە واتایەکی گەورەی هەیە بەتایبەت ئێستا لەو جۆرە جینوسایدە لە ناوچەکە ئەنجامدەدرێت بەڵام بە بچوکتر\"". وەکو ئاماژەکردنێک بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە سوریا.


رۆژی 16/3/1988 رژێمی لەناوچووی بەعس شاری هەڵبجەی بە چەکی کیمیاوی بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا زیاتر لە 5000 هەزار کەس شەهیدبوون و هەزارەها کەسی دیکە برینداربوون و تائێستا قوربانیان ئەو کارەساتە بەدەست ئاسەوارە کانی ئەو هێرشە دەناڵێنن."
Top