چل نەخۆش لە هەولێر جگەریان بۆ دەچێنرێتەوە
ئەمڕۆ وەزارەتی شەهیدانی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستە بەمەبەستی چارەسەری ئەو نەخۆشانەی كە پێویستیان بە چاندنی جگەر هەیە، گرێبەستێكی لەگەڵ نەخۆشخانەی \"پاڕ\"" ئیمزاكرد.
بەپێی ئەو گرێبەستە، نەخۆشخانەی ناوبراو تیمێكی پزیشكی پسپۆر بۆ كوردستان دەهێنێت و ئەو تیمە سەرجەم نەشتەرگەرییەكان بۆ ئەو 40 هاوڵاتییەی پێویستیان بە چاندنی جگەر هەیە، ئەنجام دەدات.
لەبەرامبەریشدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە بری ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە، بۆ هەر نەخۆشێك بڕی 25 هەزار دۆلار بە نەخۆشخانەی پاڕ دەدات.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان د. خاڵس قادر: ڕوونی كردەوە كە ئەو نەخۆشانەی چاندنی گورچیلەیان بۆ دەكرێت لە سەرانسەری كوردستانەوە دێن و جگە لەو 25 هەزار دۆلارەی وەزارەتی تەندروستی دەیدات، تەواوی خەرجییەكەی دیكەی ئەو نەشتەرگەرییانە دەكەونە ئەستۆی نەخۆشخانەی پاڕ.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژنسی پەیامنێر، لە پێشتردا نەشتەرگەری چاندنی جگەر لە كورستان ئەنجام نەدراوە و لەگەڵ ئەو تیمە پزیشكییەی كە نەشتەرگەرییەكان لە هەولێر ئەنجام دەدات، پزیشكی كوردیشی تێدایە."
