هێزە ئەمنییەكانی میسر 15 چەكداری خۆپیشاندەریان دەستگیركرد

 هێزە ئەمنییەكانی میسر 15 چەكداری خۆپیشاندەریان دەستگیركرد
بە گوێرەی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، دوێنێ لە كاتی خۆپیشاندانە ناڕەزاییەكانی لایەنگرانی ئیخوان موسلیمین كە لە زۆربەی شارەكانی ئەو وڵاتە رێكخرا، هێزە ئەمنییەكان پازدە چەكداری خۆپیشاندەریان دەستگیر كرد، كە لە كاتی خۆپیشاندانەكاندا چەكیان پێبووە. وەك رۆیتەرز لە شاهید حاڵێكی نزیك ناو خۆپیشاندانە ناڕەزاییەكانی لایەنگرانی ئیخوانییەكان گواستەوە، دوێنێ لە كاتی خۆپیشاندانەكاندا هەندێ لە خۆپیشاندەر بە چەكەوە هاتبوونە ناو خۆپیشاندانەكان بۆ ئەوەی رووبەرووی هێزە ئەمنییەكان ببنەوە بەڵام هێزە ئەمنییەكانی میسر توانیویانە پازدە چەكداریان لێ دەستگیر بكەن. لەلایەكی دیكەوە هێزە ئەمنییەكانی میسر لە ناوچەی نیمچە دورگەی باكووری سینا نۆزدە چەكداری تووندڕەویان دەستگیر كرد كە سەر بە گروپە چەكدارە تیرۆریتسییەكانن. بە گوتەی ئەحمەد محەمەد عەلی گوتەبێژی سەربازی هێزەكانی سوپای میسر، حەوت لە چەكدارە تووندڕەوە دەستگیر كراوەكان فەڵەستینن و لە ئێستاشدا هەر هەموو چەكدارە تیرۆریستییەكان لە ژێر لێكۆڵینەوەی وردی ئەمنیدان.
Top