لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەی لە 20ئەم مانگە وادەی سازدانی کۆنگرەکە دیاری دەکات
غەفور مەخموری ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەی کورد بەماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند \"کۆمسیۆنەکان بەردەوامن لەکارەکانیان و زۆرینەیان راپۆرتی خۆیان ئامادەکردووە بۆ کۆنگرە و لە28و29 و 30ئەم مانگە لیژنەی ئامادەکار کۆدەبێتەوە لەبارەی راپۆرتەکان بۆئەوەی پەسەندیان بکات و بیکاتە پرۆژە و بیخاتە بەردەم کۆنگرە.
مەخموری گوتیشی: بڕیارە 20ئەم مانگە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لیژنەی ئامادەکار وادەیەک بۆ کۆنگرەیە نەتەوەی دابنرێت.
ئەوەیشی خستەروو کە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی رۆژئاوا تاوەکو ئێستا سەردانەکەی ئەنجام نەداوە لەبەر چەند ھۆکارێکی تەکنیکی لەسەر سنور و لە چەند رۆژی داھاتوو لیژنەی ئامادەکار کۆدەبێتەوە لە بارەی ئەم بابەتە.
پێشتر ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا د.کاوە ئازیزی راگەیاندبوو\""لەبەر ئەوەی پەیەدە شاندی ھەرێمی ئاگادارکردووە کە رێگا نادەن سەردانی رۆژ ئاوا بکەن \"" بۆیە شاندەکە سەردانەکەی دواخست."
