راگەیاندنی وادەی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد دواخرا
سەرچاوەیەك لەنێو لیژنەی ئامادەكاریی بۆ كۆنگرەی نەتەوەیی كورد رایگەیاند: \"دیاریكردنی رۆژی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بۆ رۆژی 20ی ئاب دواخرا\"".
گوتیشی: \""رۆژی پێنجەشەممە لەسەر ئەو بابەتە كۆبووینەتەوە و وادەكەش دەستنیشانكراوە، بەڵام بڕیارماندا جارێ راینەگەیەنین، بۆئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری كۆتایی خۆی لەسەر ئەو بابەتە بدات\"".
ئەو سەرچاوەیە روونیكردەوە \""ئەندامەكەی بزووتنەوەی گۆڕان محەممەد حاجی دەسەڵاتی ئەوەی پێنەبووە بڕیار بدات، بۆیە گەڕاونەتەوە بۆ سلێمانی و لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بەشداردەبێ و رای خۆیان ئاشكرا دەكەن\"". جەختیشیكردەوە \""رای گۆڕان هەرچییەك بێت ئێمە پابەندی ئەو رۆژەین كە شەوی پێنجشەممە دەستنیشانمان كردووە بۆ بەستنی كۆنگرە\"".
ئەو سەرچاوەیە ئەجێندای كارەكانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی بۆ (رووداو) خستەڕوو و گوتی: ئەمڕۆ لۆگۆی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد دەستنیشان دەكرێت، هەروەها رێژەو ژمارەی ئەندامانی كۆنگرەكە دیاریدەكرێت.
باسی لەوەش كرد، \""لێكۆڵینەوە لە بابەتی رێگەگرتن لەو شاندەی كۆنگرەی نەتەوەیی دەكرێت لە لایەن PYD-وە كە بڕیاربوو بچنە رۆژئاوای كوردستان بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی رۆژئاوا\"".
رووداو "
