لەحەمرین پێنچ تیرۆریست دەستگیرکران
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەقەزای خورماتوو راگەیاند: لەھەڵمەتێکی بەرفراوانی ھێزە ئەمنیەکاندا لەناوچەی حەسرییەی سنووری چیای حەمرین توانرا پێنچ تیرۆریستی سەر بەرێکخراوی قاعیدە دەستگیر بکەن.
گوتیشی: لەو ھەڵمەتەی دەزگا ئەمنیەکاندا جبە خانەیەکی چەک و تەقەمەنیان دۆزراوەتەوە کە پڕ بووە لەچەکی جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچەی بێدەنگ و چەند پارچە چەکێکی دیکە و لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکاندا بەردەوامە.
