لە جەژن دەست نیشانكردنی هەولێر وەك پایتەختی گەشتیاری رادەگەیەندرێ.
هەروەها روونیشیكردەوە: لە دووەمین رۆژی چەژندا بۆ یەكەمین جار 6 لە بەشداربووی بەرنامەی عەرەب ئایدڵی كەناڵی mbc لە پاركی شەهید سامی عەبدوڵڕەحمان ئاهەنگێك ساز دەكەن و لەو ئاهەنگەشدا شاری هەولێر وەك پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی 2014 رادەگەیەندرێ.
گوتیشی: لە ئێستادا 482 هوتێڵ، 256 مۆتێل، 66 گوندی گەشتیاری، هەزار و 520 رێستورانتی گەشتیاری لە پێشوازی گەشتیاراندا دەبن لە هەرێمی كوردستان و لە 6 مانگی یەكەمی ساڵی بە بەراورد لەگەڵ 6 یەكەمی ئەمساڵ بە رێژەی 29% هاتنی گەشتیاران زیایكردووە.
