سەلاحەدین دەمیرتاش: رەنگە ئۆجەلان خۆی لە قۆناغی چارەسەری بكێشێتەوە

سەلاحەدین دەمیرتاش: رەنگە ئۆجەلان خۆی لە قۆناغی چارەسەری بكێشێتەوە
29ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی ( بەدەپە) سەلاحەدین دەمیرتاش رۆژی یەك شەممە سەبارەت بە سەردانەكەی سەرۆك وەزیری توركیا بۆ شرناخ و دیداری لەگەڵ كەسووكاری قوربانیانی رووداوەكەی رۆبۆسكیدا رایگەیاند كە سەردانەكە سەردانێكی ئیجابی بووە.

لەم بارەیەوە ئاژانسی جیهانی توركی بڵاوی كردووەتەوە كە هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاندووە كە سەردانەكە گرنگ بووە و گرنگتر لە سەردانەكە، چاوپێكەوتی ئەردوغان لەگەڵ كەسووكاری قوربانیانی رووداوەكەی روبوسكییە.

سەلاحەدین دەمیرتاش باسی ئەوە كردووە كە ئەردوغان لەو دیدارەدا وتوویەتی: من ئەمری تەقە كردنم نەداوە و نازانم كێ ئەمرێكی بەمجۆرەی دەركردووە، بەڵام من دەمەوێ دووبارە لە سەرۆك وەزیری توركیا بپرسم ئایا بەراستی نازانێت كێ ئەمری تەقە كردنی دەكردووە؟

دەمیرتاش لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا باسی دیداری خۆی لەگەڵ ئۆجەلان ی كردووە و رایگەیاندووە كە عەبدوڵلا ئۆجەلان ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر پێشەل كردنی یاساكان بەمجۆرە بەردەوام بێت و حكوومەتی توركیا بۆ بەرەو پێشەوە بردنی قۆناغی چارەسەری هەنگاو نەنێت ئەوا خۆی لە قۆناغی چارەسەری دەكێشێتەوە.
Top