28ی ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە هۆشداری بە حکوومەتی تورکیا دا ئه‌گه‌ر تا ڕۆژی پازده‌ی مانگی 10 ئەمساڵ کاری جیددی نه‌کات بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی داخوازییه‌کانی کورد له‌و وڵاته، ئاگربڕه‌که هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه. ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركیا له‌سه‌ر زاری سه‌بری ئۆک، ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دۆیچلەی کەناڵی ئەڵمانیا ڕایگه‌یاند: عەبدوڵا ئۆجه‌لان سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکرانی کوردستان پەکەکە لە ئیمراڵی په‌یامی به ئه‌نقه‌ره داوه که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت تا نیوه‌ی مانگی ئاکته‌وبر کار نه‌کات بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ماف و داخوازییه‌کانی کورد، ئه‌وان پابه‌ند نابن به ئاگربڕه‌وه. سه‌بری ئۆک ئەوەشی خستۆتەروو : کە بڕیاری ئۆجەلان بۆ ئەوان تایبه‌تمەندی خۆی هەیە و بەوریاییەوە چاوروانی هەنگاوەکانی دەوڵەتی تورکیا لەوباریەوە دەکەن و ئاماده نین کات بەفیرۆ بدرێت و ده‌وڵه‌تیش ده‌سته‌وەستان بووەستێت. ئەو ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که هەروەها ئەوەشی خستەروو: کە چەکدارانی پەکەکە لە ڕێگای دێرسیم تا سنووری هه‌رێمی کوردستان ماوەی 56 ڕۆژدا بەرێوە بوونە و گرووپه‌کانیش به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که پاشه‌کشێیان کردووە. لە کۆتاییدا سه‌بری ئۆک رایگەیاند: چاوه‌ڕوانین ده‌وڵه‌تی تورکیا خه‌مسارد نه‌بێت و هه‌نگاو بۆ هه‌موارکردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا و پێدانی مافی شارۆمه‌ندی کورد بخاته به‌رنامه‌ی کاره‌کانی.