بازرگان و فرۆشیارانی تۆنترەقە سزا دەدات

بازرگان و فرۆشیارانی تۆنترەقە سزا دەدات
27ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، ڕایدەگەیەنێت کە ھەڵمەتی سزادانی بازرگان و فرۆشیارانی تۆنترەقە و یاریی ئاگرینی منداڵانیان دەست پێکردووە و ھەر کەسێکیش سەرپێچیی ڕێِنماییەکان بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.


بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر عەمیدی مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، ڕایگەیاند کە ھەڵمەتێکی چڕی سزادانی ئەو بازرگان و فرۆشیارانەیان دەست پێکردووە کە لە ھەولێر و دەوروبەری بازرگانی بە یاریی ئاگرینەوە دەکەن و تۆنترەقە بە منداڵان دەفرۆشن.
عەبدولخالق تەڵعەت، ڕوونیشی کردەوە کە ھەر بازرگان و فرۆشیارێک پێچەوانەی ڕێنماییەکان بازرگانی بە تۆنترەقە و یاریی ئاگرینی منداڵانەوە بکات، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و بە گوێرەی یاسا سزا دەدرێت.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، سەبارەت بە گازندەی دانیشتووانی ناحیەی دارەتوو لە ھەولێر کە بە گوتەی خۆیان بەکارھێنانی تۆنترەقە لە لایەن منداڵانەوە جاڕسی کردوون، ڕایگەیاند کە بنکەی پۆلیسی ئەو ناحیەیە ئاگادار دەکەنەوە بەوەی ھەڵمەتەکە چڕتر بکەنەوە و ھەموو ئەو فرۆشیارانە سزا بدەن کە تۆنترەقە بە منداڵان دەفرۆشن.
Top