کاندیدانی ئەنجارەی پەرلەمان کەمئەندامیشی لەخۆگرتووە

کاندیدانی ئەنجارەی پەرلەمان کەمئەندامیشی لەخۆگرتووە
بڕیارە لە ٢١ ئەیلوولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت، لەنێو کاندیدی هەریەک لەپارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کەمئەندام هەیە، سکرتێری یەکێتی كه‌مئەندامانیش داوا دەکات لایەنەکانی دیکەش لەداهاتوودا کەمئەندامان کاندید بکەن.

سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان سامان حوسێن بەئاژانسی هه‌واڵی پەیامنێری راگەیاند:\"چوونی کەمئەندام بۆ پەرلەمانی کوردستان بەمانای گەیشتنی داواکارییه‌كان و خواستەکانی کەمئەندامانە بۆ ئەو دەزگا گرنگەی هەرێمی کوردستان.\""

گووتیشی:\""بەهیوای ئەوەین ئەو کاندیدانەی کەمئەندامان كه‌ لەلایەن حیزبەکانەوە کاندید کراون سەرکەوتن بەدەستبهێنن و لەگەڵ خۆیاندا دەنگ و ناڕەزاییەکانی کەمئەندامان بگەیەننە شوێنی مەبەست.\""

داواشی لەسەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا کەمئەندام کاندید بکەن بۆ پۆستە باڵاکان تاکو خواست و داواکاریەکانمان لەسەرەوە بۆ خوارەوە شۆڕ بێتەوە.\""

پارتی دیموکراتی کوردستانی جه‌مال مورتکەی بە سەرۆکی لیستی پارتی داناوە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش عومەر کەریمی بۆ پۆستی ئەندامانی پەرلەمان کاندید کردوە.
"
Top