کۆمیسیۆن داوای دواخستنی ھەڵبژاردنەکان دەکات

کۆمیسیۆن داوای دواخستنی ھەڵبژاردنەکان دەکات
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان , داوا دەکات ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان دوابخرێت بۆ سەرەتای مانگی تشرینی دووەم لە جێگەی ٢١ ئەیلول.

ئەمڕۆ سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند: کۆمیسیۆن بەنوسراوێکی فەرمی داوای لە حکومەتی ھەرێم کردووە کاتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان بگۆڕدرێت لە ٢١ ئەیلول بۆ ٢١ ی تشرینی دووەمی داھاتوو.
وتیشی: ھۆکاری ئەم داواکارییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە , کۆمسیۆن ئاستەنگێکی ھونەری زۆری دێتە پێش بۆ ئەنجام دانی ھەڵبژاردنەکان لە ٢١ ئەیلول, بەھۆی دواکەوتنی پەسند کردنی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەھەرێمی کوردستان کە بەدرەنگی گەیشتە دەست کۆمیسیۆن.
مستەفا ئاماژەشیدا: حکومەت داوای مۆڵەتی ٤٨ تا ٧٢ سەعاتی کردووە بۆ ئەوەی وەڵاممان بداتەوە.
روونیشکردەوە: ئەگەر حکومەتیش داواکارییەکەی رەتکردەوە , کۆمیسیۆن لە توانای دا ھەیە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆی ئەنجامبدات بەڵام ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دوا دەخرێت .
Top