رانیە..کۆمەڵەی داکۆکیکردن لەشەھیدانی راپەڕین لەبەرامبەر قسە نەشیاوەکانی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان نارەزایی دەر دەبڕێت

رانیە..کۆمەڵەی داکۆکیکردن لەشەھیدانی راپەڕین لەبەرامبەر قسە نەشیاوەکانی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان نارەزایی دەر دەبڕێت
13ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەمەبەستی شەرمەزارکردنی ئەو وتەیەی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان کە لەناو ھۆڵی پەرلەمانی کوردستاندا وتی سەدام حوسێنی دیکتاتۆری عێراقی پێ شەریفترە لەپەرلەمانی کوردستان، لەناو باخی گشتیی رانیە، کۆمەڵەی داکۆکیکردن لەشەھیدانی راپەڕین گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجامداو بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە کە تێیدا ئەو وتانەی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان شەرمەزار دەکەن و بە سوکایەتی کردن بە خوێنی شەھیدان و پیرۆزییەکانی کوردستانیان دایە قەڵەم.

ھەروەھا داوا دەکەن کە بەزووترین کات ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان داوای لێبووردن لەخەڵکی کوردستان و لەپێش ھەمووشیانەوە لەبنەماڵەی شەھیدان بکات، داواش دەکەن کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەیاسا سزا بۆ ھەموو ئەو کەسانە دیاری بکات کە سووکایەتی بە پیرۆزییەکان و سیمبوڵە نەتەوەییەکانی کوردستان دەکەن.
Top