گەرمیان.. بە بەراورد لەگەڵ پار ئەمساڵ رووداوەکانی ھاتووچۆ کەمی کردووە

گەرمیان.. بە بەراورد لەگەڵ پار ئەمساڵ رووداوەکانی ھاتووچۆ کەمی کردووە
30 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا کە لە ھۆڵی کتێبخانە گشتیەکانی کەلار بەڕێوەچوو بەرپرسی پەیوەندیەکان و راگەیاندنی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان ئاماری ئەمساڵی رووداوەکانی ھاتووچۆی خستەروو
لەو کۆنگرە رۆژنامەنوسیەدا کارزان مەجید رایگەیاند: لەمساڵدا ١٩ ھاووڵاتی گیانی لەدەستداوە ١٢٢ ھاووڵاتیش برینداربوونە بەھۆی ١٦٤ رووداوی ھاتووچۆدا. ئاشکراشیکرد: بە بەراورد بە شەش مانگی ساڵی رابردوو رووداوەکانی ھاتووچۆ کەمیان کردووە چونکە لە ٦ مانگی ساڵی پاردا ٣٤٢ رووداوی ھاتووچۆ روویداوەو بەو ھۆیەوەش ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوەو ٢٥٤ کەسیش بریندار ببوون.
گوتیشی: لەو ١٦٤ رووداوەی روویداوە، ٦٠ رووداو لە ناوشار و ٩٩ رووداوی دیکەش لە رێگاوبانەکانی دەرەوەی شار روویداوە.
Top