%40ی كچان لەدوای قۆناغی سەرەتایی لە خوێندن بێبەش دەكرێن

%40ی كچان لەدوای قۆناغی سەرەتایی لە خوێندن بێبەش دەكرێن
١٨ی حوزەیران/ یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان بەهاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هەوڵدەدات چیدیكە كچان لە خوێندن بێبەش نەكرێن.

بۆئەو مەبەستە كۆنفرانسی هاوبەشی وەزارەتی ئەوقاف و ڕێكخراوە ناحكومییەكان لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، مەریوان نەقشبەندی گوتی: ئەو كۆنفرانسە شیكردنەوەی بۆچوونی ئایینی ئیسلامە لەبەرامبەر خوێندنی ڕەگەزی مێیینە لەناو كۆمەڵگەدا كە بەهیچ جۆرێك ڕێگری لێناكات، بۆیە ئەمڕۆ ئێمە هاتووین لە ڕێگەی پەیامی مامۆستایانی ئایینی لە ڕۆژانی هەینی و پاشان هەوڵی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئەم پرسە شیبكەینەوە.

ڕێكخراوی تواناسازی ئافرەتان، لە كۆنفرانسەدا ئامارێکی خستە ڕوو كە تیایدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە كە 40%ی كچان لەدوای تەواو كردنی قۆناغی سەرەتایی لە خوێند بێبەش دەكرێن و وێڕای ئەوەی كە ئەم ئامارە لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی دیكە جیاوازی هەیە.
Top