سلێمانی...کچێک لە باڵەخانەیەک دەکەوێتەخوارەوە و گیانلەدەستدەدات
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری رایگەیاند :\"ئەمرۆ لە شوقەکانی گوندی ئەڵمانی کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ کەوتۆتە خوارەوە و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن لەوێ گیانی لە دەستدا.
گوتیشی:\"" کچەکە خوێندکاری پۆلی پێنجەمی ئامادەییەو بەوتەی یەکێک لە کەسوکارەکەی پاش ئەوەی لە نھۆمی نۆیەمی بینایەکی گوندی ئەڵمانیەوە کەوتووەتە خوارەوە گیانی لەدەستداوە و لە ئێستادا لە لایەن پزیشکی دادوەری سلێمانی یەوە لێکۆڵینەوە لە بارەی گیان لە دەست دانیەوە دەکرێت.
ئەوەشی باسکرد:\"" تیمەکانی لێکۆڵینەوە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی وردن لە بارەی ھۆکاری کەوتنە خوارەوەی ئەو کچە."
