دوو وەزیری عێراق دەست لەکار دەکێشنەوە

 دوو وەزیری عێراق دەست لەکار دەکێشنەوە


دوو وەزیری حکوومەتی عێراق دەست لەکار دەکێشنەوە و پەرلەمانی ئەو وڵاتەش داوای هۆکارەکەی دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-9-2019، رێبوار کەریم، پەرلەمانتاری عێراق بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە، وەزیرێک یان دوو وەزیری حکوومەتی عێراق نیازیان هەیە دوای دەست پێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، دەست لەکار بکێشنەوە.

رێبوار کەریم بەبێ ئاماژەکردن بە ناوی دو وەزیرەکە، رایگەیاندووە، ئەگەر نامەی دەست لەکار کێشانەوەیان پێشکەش کرد، پەرلەمان داوای هۆکارەکەی دەکات، بۆ ئەوەی دڵنیابێ لەژێر هیچ گوشارێکی لایەنە سیاسییەکان، ئەو بڕیارەیان نەداوە.







باسنیووز
Top