عێراق دوو رێگا دەخاتە بەردەم ئەمریکا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-9-20219، مەهدی ئامرلی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (پەرلەمان، حکوومەت و کۆمار)، بە نیازی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشن، کە تێیدا دوو رێگا دەخەنە بەردەم ئەمریکا.
مەهدی ئامرلی هەروەها رایگەیاندووە، سەرۆکایەتییەکانی عێراق، ئەمریکا سەرپشک دەکەن لەوەی ئاسمانی عێراق لە دەستدرێژییەکان دەپارێزێت یاخود نا.
لە ئەگەری نەپاراستنی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە، بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، عێراق ”پەنا دەباتە بەر وڵاتێکی دیکەی پێشکەوتوو بۆ رێککەوتن لەسەر پاراستنی ئاسمانی وڵات لەلایەن ئەو وڵاتەوە“.
باسنيوز
