حکومەتی هەرێمی کوردستان رازی بووە بە فرۆشتنی پشکەکانی شێڤرۆن بە گەنەل ئێنێرجی
گەنەل ئێنێرجی رایگەیاندووە حکومەتی هەرێمی کوردستان رازی بووە بەوەی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی سەدا 30 ی پشکەکانی شێڤرۆن لە هەردوو بلۆکی سەرتە و قەرەداخ بکڕێت.
بەوپێیەش خاوندارییەتی پشکەکان لەو دوو بلۆکە دەگۆڕێت. سەبارەت بە بلۆکی سەرەتە ئێستا کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی سەدا 30 و کۆمپانیای شێڤرۆن سەدا 50 و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەدا 20 ی پشکی ئەو کێڵگەیەیان بەدەستەوەیە.
گەنەل ئێنێرجی رایگەیاندووە بەهۆی هەڵکەندنی 3 بیری نەوت لەو کێڵگەیە ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتووەتە رۆژانە 7500 بەرمیل و بەرهەمهێنان لە قۆناخی تاقیکردنەوەدایە.
سەبارەت بە بلۆکی قەرەداخیش، ئێستا هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی گەنەل ئێنێرجی و کۆمپانیای شێڤرۆن خاوەنی سەدا 40 ی پشکەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەنی سەدا 20 ی پشکەکانی ئەو کێڵگەیەن.
رووداو
