هۆشیار زێباری: لێدوانەکەی ئەمڕۆی ترەمپ حکوومەتی عێراق تووشی شەرمەزارییەکی زۆر دەکات
.
دۆناڵد ترەمپ، لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی (CBS News)، ڕایگەیاند کە ئەو پێداگرە لەسەر جێبەجێکردنی پلانی کشانەوە سەربازەکانییان لە سووریا. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەشێک لەو ھێزە لە عێراق جێگیر دەکرێن و بەشەکەی دیکە دەگەڕێنەوە ئەمریکا.
گوتیشی: " هێزە ئەمەریکییەکان بۆ چاودێریکردنی جموجۆڵەکانی ئێران لە عێراق دەمێننەوە“
لەمبارەیەوە زێباری لە توویتێکیدا کە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاویکردووەتەوە ڕای خۆی سەبارەت بەو لێدوانەی ترەمپ ئاشکراکردووە و ڕایگەیاندووە کە "عێراق لەبەردەم هەڵبژاردنێکی قورسدایە".
هۆشیار زێباری نووسیویەتی: "لێدوانەکەی سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دۆناڵد تڕەمپ، سەبارەت بە مانەوە و هێشتنەوەی بنکەیەکی ئەمەریکی لە عێڕاق بۆ چاودێریکردنی ئێران، عێراق تووشی شەرمەزارییەکی زۆر دەکات و لەبەردەم هەڵبژاردنێکی قورسدایە".
باسنیوز
