عادل عەبدولمەهدی سەردانی ئەمریکا دەکات
رۆژامەی (ئەلعەرەبی جەدید) لە زاری وەزیرێکی ئێستای حکوومەتی عێراق، بڵاوی کردووەتەوە، کە سەردانەکە چاوەڕوانکراوە و ئەنجام دەدرێت.
ئەو وەزیرە هەروەها رایگەیاندووە، کە عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو سەردانەیدا و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، چەندین تەوەر تاوتوێ دەکات، کە گرنگترینیان بریتین لە؛
- بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق.
- ناکۆکیی ئەمریکا و ئێران و کاریگەریی بەسەر عێراق.
- دەرهاوێشتنی عێراق لە لیستی سزا سەپێندراوەکان بەسەر ئەو وڵاتانەی مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەن.
- بەدەستهێنانی پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ خۆی.
باسنیوز
