وەک ئیرەییەک بە بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان بەسڕە داوای بەھەرێمکردن دەکاتەوە

 وەک ئیرەییەک بە بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان بەسڕە داوای بەھەرێمکردن دەکاتەوە
سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣/ ٢/ ٢٠١٩ ڕایگەیاند، جارێکی دیکە داوای فەرمی و جەماوەری بۆ بەھەرێمیکردنی بەسڕە، دەستیپێکردەوە.

ئەحمەد عەبدولحوسێن، سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە، ڕایگەیاند: "ئەو دەستکەوتانەی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠١٩ بەدەستی ھێناوە، وایکرد بەسڕەییەکان بەحکوومەت و دانیشتووانەوە داوای بەھەرێمکردنی پارێزگاکەیان بکەن".

ئاشکراشی کرد، کە واژۆی یەک لەسەرسێی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا کۆکراوەتەوە بۆ ئەوەی داوا لە سەرۆک وەزیران بکرێت، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسی بەھەرێمکردنی بەسڕە ئامادە بکات".

ڕونیشی کردەوە، کە: "ھەنگاوی ڕاگەیاندنی ھەرێمی بەسڕە، جێی ڕەزامەندی زۆرینەی دانیشتووانی پارێزگاکەیە کە چەندین شەھیدی داوە لە خۆپیشاندانەکان بە بێ ئەوەی مافەکانی بەدەست بھێنێت".

لە یاسای بودجەی عێراق، ھەرێمی کوردستان توانیویەتی بەشێک لە مافەکانی بەدەست بھێنێت، کە ئەوەش بەگوتەی چاودێران و سەرچاوەکانی نزیک لە ناوەندەکانی بڕیار، بەرھەمی سەردانەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی بو بۆ بەغدا.












باسنيوز
Top