عزەت شابەندەر: ئێستا لە عێراق شەپۆلی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماددە ھۆشبەرەكان و لادانی سێكسییش لە عێراق بڵاوبوونەتەوە.

عزەت شابەندەر: ئێستا  لە عێراق شەپۆلی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماددە ھۆشبەرەكان و لادانی سێكسییش لە عێراق بڵاوبوونەتەوە.
سیاسییەكی عێراقی وێڕای خستنه‌ رووی نه‌خۆشی و نه‌هامه‌تییه‌كانی عێراق، لەبارەی بڵاوبوونەوەی دیاردەی بێ باوەڕی ئایینیش هۆشداریی دەدات.

عزەت شابەندەر سیاسی عێراقی سەربەخۆ، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیوویەتی: "سەرباری بوونی كێشەی خزمەتگوزارییەكان، نا سەقامگیری، فراوانبوونی بازنەی ھەژاری، بڵاوبوونەوەی دزی، ساختەكاریی لە ھەڵبژاردنەكان، بە دامەزراوەیی نەبوونی حكومەت، قۆستنەوەی پۆست و داڵدەدانی گەندەڵكاران، دیاردەی بێ باوەڕی ئایینییش لە عێراق سەریھەڵداوە".

شابەندەر پێیوایە، جیا لەمانە، ئێستا شەپۆلی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماددە ھۆشبەرەكان و لادانی سێكسییش لە عێراق بڵاوبوونەتەوە.








K24
Top