وادەی خەرجکردنی بودجەی عێراق و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ئاشكرا كرا
مەحاسن حەمدوون، پەرلەمانتاری عێراق، ڕایگەیاند: "یاسای بودجە تائێستاش لە فەرمانگەی توێژینەوەکانە لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی بەشێوەیەک چاپ بکرێت، کە ھاوشێوەی دەقەکانی یاساکە بێت وەک دەنگی پێدراوە".
ئاماژەی بەوەش دا، کە: "قۆناغی دواتر بریتییە لە پەسەندکردنی یاساکە لەسەرۆکایەتی کۆمار و بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی، پاشان وەزارەتی دارایی ڕێنماییەکانی بۆ یاساکە و چۆنێتی دابەشکردنی پارە بەسەر لایەنەکان و بەپێی گرنگییان دەست پێدەکات".
جەختیشی کردەوە: "خەرج کردنی پارەی بودجەی فیدڕاڵی بە پشکی ھەرێمی کوردستانیشەوە، زیاتر لە مانگێکی دیکەی پێدەچێت".
پێشتر لە ٢٣ی ئەم مانگە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای بودجەی فیدڕاڵی ٢٠١٩ی قەسەند کرد، کە تێیدا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و پێشمەرگەش، جێگیر کراوە.
باسنيوز
