ئه‌مه‌ریكا "سه‌رپه‌رشتی" جموجۆڵی هێزه‌كانی عێراق ده‌كات
وێبسایتی سكای پرێسی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كاروانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له فه‌للووجه ده‌سووڕێنه‌وه و ره‌زامه‌ندی لایه‌نه فه‌رمییه‌كانیشیان وه‌رگرتووه، لیوا روكن سه‌عد حه‌ربیه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نبار، ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
سایته‌كه له زاری ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كاروانی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی شوهه‌دا و جوبێلی قه‌زای فه‌للووجه ده‌رده‌كه‌ون، هاوكات سه‌رپه‌رشتی راهێنان به پۆلیسی قه‌زاكه ده‌كه‌ن.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان فه‌وجی یه‌كه‌می پۆلیسی فریاكه‌وتن به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و سه‌رپه‌رشتی چه‌ك و جبه‌خانه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، هه‌وڵ له ئارادایه له رێگه‌ی پرۆژه یاسایه‌ك، هێزه بیانییه‌كان له خاكی عێراق وه‌ده‌ربنرێن، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
K24
