رومادی... 65 هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ هه‌ینی قایمقامی شاری رومادی رایگه‌یاند، 65 هه‌زار خێزانی ئاواره بۆ ناوچه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، داواشی كرد، نه‌خۆشخانه‌ی رومادی ئاماده بكرێت و ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات و بنكه‌كانی ته‌ندروستی شاره‌كه كارا بكرێته‌وه.
قایمقامی رومادی ئیبراهیم عوسه‌ج رایگه‌یاند، 65 هه‌زار خێزانی ئاواره بۆ ناوچه جیاجیاكانی رومادی گه‌ڕاونه‌ته‌وه، وتیشی، رۆژانه خێزانه‌كان له ئاواره‌یی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و به‌رده‌وامه.
عۆسهج ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دانیشتوانی سه‌رجه‌م ناوچه ئازاد كراوه‌كان رومادی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانی خۆیان، هیچ گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه نییه سه‌دان خێزانی تێدا نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه ئه‌منییه‌كان و لیژنه‌كانی حكومه‌ت پێشوازی له خێزانی زیاتر ده‌كه‌ن و دوای ئه‌وه‌ی له ده‌روازه‌ی شاری رومادی ورده‌كاری بۆ ناسنامه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له دزه‌كردنی داواكراوان بگرن.
ئیبراهیم عۆسهج ئه‌وه‌ی خسته‌روو، هێزه ئه‌منییه‌كان زۆربه‌ی شار و شارۆچكه و ناوچه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نباری رزگار كردوه، گرنگترینیان سه‌نته‌ری پارێزگاكه رومادیه و هه‌روه‌ها شاری فه‌لوجه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین شارۆچكه‌كانی هیت و جزیره‌ی به‌غدا و روتبه رزگاركراون، له هه‌مان كاتدا سوپا له رزگاركردنی شارۆچكه‌ی قائم و عه‌نه و راوه دوایین مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامن.
Payamner-
