ئێران له ژێر ناوى "خێرخوازى" پارێزگاى به‌سڕه داگیر ده‌كات و سه‌دان بنكه و ناوه‌ندى رۆشنبیرییان كردووه‌ته‌وه
له‌و پارێزگایه‌دا، سه‌دان ناوه‌ند و بنكه‌ى رۆشنبیری و قوتابخانه و ده‌زگاى ئێرانى له ژێر ناوى "خێرخوازى" كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه میلیشا چه‌كداره‌كان، لایه‌نى ئه‌منى شاره‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه گرتووه.
سه‌رچاوه سه‌ربازى و كه‌سایه‌تییه سیاسییه عێراقییه‌كان به رۆژنامه‌ى (شه‌رق ئه‌وسه‌ت)ـیان راگه‌یاندووه، نزیكه‌ى 135 "ناوه‌ندى رۆشنبیری" و قوتابخانه و حسێنییه هه‌یه كه گه‌نجان راده‌كێشن، ئه‌م زانیارییانه له‌چوارچێوه‌ى راپرسییه نهێنییه‌كان له‌باره‌ى بوونى ئێران له به‌سڕه، ئاشكرا كراون.
لایه‌نه ئێرانییه‌كان یان ئه‌وانه‌ى پشتیوانى مادى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌كرێن، ئه‌و بنكه و ناوه‌ند و قوتابخانانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه، میلیشیا و حزبه شیعه‌كانى سه‌ر به "حزبوڵاى عێراقی" و عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق و حزبى ده‌عوه‌ى رێكخستنى عێراق له‌گه‌ڵ رێكخراوى به‌در و ئه‌وانى دیكه‌ش.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، هه‌ڵه‌مه‌تى به‌شیعه‌كردن كه سه‌ره‌تاكانى بۆ سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى خومه‌ینى له‌كاتى جه‌نگى عێراق_ ئێران له 1980 تا 1988 ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك رۆژنامه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئامانج له‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌رپه‌ڕاندنى دانیشتووانه سونه ره‌سه‌نه‌كه‌ى پارێزگاكه‌یه و هێنانى شیعه‌كانه له ناوچه‌كانى دیكه‌وه بۆ ئه‌و پارێزگایه.
هه‌روه‌ها زمانى فارسى بووه به یه‌كێك له‌و زمانانه‌ى له پارێزگاكه‌دا ئاخاوتنى پێده‌كرێت، سه‌رچاوه‌كان گوتوویانه :" ئاخاوتن به زمانى فارسى زۆر ئاسایی بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ى رۆڵى ئه‌و خانه رۆشنبیرى و بنكه و ناوه‌ند و قوتابخانانه‌یه كه له پشت په‌رده‌ى خێرخوازییه‌وه له پارێزگاكه، ته‌شه‌نه‌یان كردووه".
به‌م دواییانه‌ش له ناوه‌ڕاستى شارى به‌سڕه، جاده‌یه‌ك كرا به ناوى "ئیمام خومه‌ینى"ـیه‌وه، كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى زۆرێك له عێراقییه‌كانى لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌ت سونه مه‌زهه‌به‌كان.
باس‌نیوز
