میلیشیا شیعەكان بۆ تۆڵەسەندنەوە ژمارەیەك هاووڵاتیی سوننە دەسوتێنن

میلیشیا شیعەكان بۆ تۆڵەسەندنەوە ژمارەیەك هاووڵاتیی سوننە دەسوتێنن
میلیشیا شیعەكانی عێراق وەك تۆڵەسەندنەوەی تەقینەوەكانی ناوچەی كەڕادەی بەغدا؛ ژمارەیەك هاووڵاتی سوننە مەزهەبیان سووتاند.

سەرچاوەكانی راگەیاندن بڵاویان كردەوە كە میلیشیا شیعەكانی سەر بە عەسایبی ئەهلی حەق؛ دەستیان بە هەڵمەتێكی رەشبگیریی سوننە مەزهەبەكان كردووە و وەك تۆڵەسەندنەوەش لە یەكەم كاردانەوەیاندا؛ 46 هاووڵاتیی سوننە مەزهەبیان سوتاندووە.

عەسایبی ئەهلی حەق كە لەلایەن قەیس خەزعەلییەوە سەرپەرشتی دەكرێ؛ هەڕەشەی ئەوەشیان كردووە ئەگەر تەقینەوەیەكی دیكە لە بەغدا و لە دژی شیعەكان بكرێ؛ رێگەی دیكە دەگرنەبەر.

Top